بوار نیوز- سه‌ربه‌ست عه‌لى
له ساڵى 2020دا ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته‌سه‌ر نزیكه‌ى 200 كچ و ئافره‌ت و به به‌راود به ساڵى 2019 رێژه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى زیادیكردووه، جگه له‌مه زیاتر له نۆ هه‌زار سكاڵا له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه تۆمار كراوه.
به‌پێى ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى توندوتیژى دژى ئافره‌تان و خێزان، له ساڵى 2020دا له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستدرێژى سَكسى كراوه‌ته‌وه‌سه‌ر 191 كچ و ئافره‌ت و به‌راورد به 2019، 22 حاڵه‌ت زیادیكردووه.
به‌پێى ئاماره‌كه، له ساڵى 2020دا 30 كچ و ئافره‌ت كوژراون و 59_یان خۆیان كوشتووه و 107 كچ و ئافره‌تیش خۆیان سوتاندووه، له‌به‌رامبه‌ردا نۆ هه‌زار و 222 سكاڵا له‌لایه‌ن كچان و ژنانه‌وه تۆمار كراوه.
به‌راورد به ساڵى 2019، ته‌نیا كوشتن و ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر ئافره‌تان و كچان زیادیكردووه.
حه‌مه هه‌ژار، سه‌رۆكى رێكخراوى داكۆكیكار له مافى كرێكارانى بیانى له هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند: جگه له زیادبوونى ده‌ستدرێژى سێكسى به سه‌ر كچان و ژنانى بیانى كه بۆ كاركردن روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه، هه‌روه‌ها رووداوى بازرگانیكردن به جه‌سته‌ى مرۆڤیش زیادبووه.
وتیشى: “پێویسته وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و به‌رپرسانى ئه‌منى هه‌رێم رێگه له‌و رووداوه خراپانه بگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه له داهاتوو كێشه‌ى گه‌وره بۆ هه‌رێم دروست ده‌كه‌ن”.
حه‌مه هه‌ژار، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا، چه‌ند رووداوێكى زۆر خراپ له‌سه‌ر كرێكارانى بیانى روویانداوه، له‌وانه به‌هۆى ده‌ستدرێژى سێكسییه‌وه چه‌ند ئافره‌تێكى بیانى گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دیاره ئه‌مه‌ش له داهاتوو ده‌بێته كێشه بۆ هه‌رێم، چونكه ئه‌و وڵاتانه‌ى داواى چاره‌نووسى ئه‌و كرێكارانه ده‌كه‌ن كه روویان له هه‌رێم كردووه.
به‌پێى ئامارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژییه‌كانى هه‌رێم، رووداوى ده‌ستدرێژى سێكسى و تۆماركردنى سكاڵا له‌لایه‌ن ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ر، زیاد بووه.
ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا، پارێژهرى راوێژكار وتى: “ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر كچان و ژنان به ماده‌ی 393 له یاساى سزادانی عێراق، سزا ده‌درێن كه سزاكه له پێنج بۆ 20 ساڵه”.
ئاماره‌كانى توندوتیژى بۆ ساڵى 2019، به‌مشێوه‌یه:
12 ئافره‌ت كوژراون، 62 كچ و ئافره‌ت خۆیان كوشتووه، 155 ئافره‌تیش خۆیان سوتاندووه، هه‌روه‌ها 11 هه‌زارو 749 سكاڵا تۆمار كراوه‌و ده‌ستدرێژى سێكیسش كراوه‌ته‌سه‌ر 169 كچان و ژنان.