شكۆی كوردستان-
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ڕه‌خساندنی هه‌لی كار‌و ده‌رفه‌تی هاتنه پێشه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌كایه‌ی سیاسی وئیداری و حوكمڕانی نیشانه‌ی زیندویی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و پێویسته ده‌رفه‌تی زیاتریان پێ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانن تواناكانی خۆیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن، جەختیش دەکاتەوە لەهەرێمی کوردستان ئافره‌تان به‌شداریه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌یه له‌كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی.
بهشكۆمهندیهوه یادی ئه‌و ئافره‌ته قاره‌مانانه ده‌كه‌نه‌وه كه له‌و رۆژه‌دا گیانی خۆیان سپارد
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئه‌مساڵیش جیهان و مرۆڤایه‌تی و ئازادیخوازان یادی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان به‌رز ڕاده‌گرن و بهشكۆمهندیهوه یادی ئه‌و ئافره‌ته قاره‌مانانه ده‌كه‌نه‌وه كه له‌و رۆژه‌دا گیانی خۆیان سپارد له‌پێناو داواكردنی مافه‌كانی خۆیان، و ڕێز ده‌گرن له خه‌باتی هه‌مو ئافره‌تانی جیهان كه شان به‌شانی پیاوان و براكانیان له‌پێناو سه‌ربه‌رزی و ڕزگاری و مرۆڤ سالاری خه‌بات ده‌كه‌ن.
ده‌رفه‌تی هاتنه پێشه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌كایه‌ی سیاسی وئیداری و حوكمڕانی نیشانه‌ی زیندویی كۆمه‌ڵگه‌یه
ئەوەش هاتوە، هیوادارن ئافره‌تان شادبنه‌وه به‌سه‌رجه‌م مافه ئاسایی و مه‌ده‌نی یه‌كانیان، ئافره‌تانی كوردستان به‌دریژایی مێژو هاوشانی پیاوه‌كان و براكانیان بون له‌خه‌بات و تیكۆشان و ئه‌رك و ماندوبون و به‌رپرسیارێتی یان له‌سه‌ر شان بوه، له‌هه‌مان كاتدا دایك وخوشك و هاوسه‌ر بون‌و به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه له‌سه‌نگه‌ری داكۆكی كردن له‌خاك و نیشتمانیش له‌ڕێزی پێشه‌وه بونه، هەروەها ڕه‌خساندنی هه‌لی كار‌و ده‌رفه‌تی هاتنه پێشه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌كایه‌ی سیاسی وئیداری و حوكمڕانی نیشانه‌ی زیندویی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و پێویسته ده‌رفه‌تی زیاتریان پێ بدرێت.
له‌هه‌ندێ كات و شوێن ده‌بیستن ئافره‌تان ده‌بنه قوربانی هه‌ندێ كه‌لتورو بیركردنه‌وه‌ی دواكه‌وتویی كۆمه‌ڵگه
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئەوەشی خستوەتەڕو، له‌كاتێكدا ئه‌و یاده ده‌كه‌نه‌وه تائێستاش له‌هه‌ندێ كات و شوێن ده‌بیستن ئافره‌تان ده‌بنه قوربانی هه‌ندێ كه‌لتورو بیركردنه‌وه‌ی “دواكه‌وتویی” كۆمه‌ڵگه‌و جیاوازی یان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و به‌داخه‌وه‌ش هه‌ندێ جار ده‌كوژرێن وئه‌شكه‌نجه ده‌درێن،بۆیە دەبێت هه‌مو هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ ڕێگری كردن و كۆتایی هێنان به‌و جۆره توندوتیژیانهو هه‌ڕه‌شانه‌و به‌هیچ جۆرێك ئه‌وانه‌ی ژن ده‌كوژن به‌ر لێبوردن و سوڵحی عەشایری نه‌كه‌ون وئازاد نه‌كرێن چونكه ئه‌وانه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ژیان و مرۆڤایه‌تی.
ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌تی ڕفێنراوی ئێزیدی نادیارن كه گروپی داعش ڕفاندبونی
پەیوەست ژن و کچانی ئێزدی دەستی داعش دەستەی مافی مرۆڤ باسی لەوەکردوە، ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌تی ڕفێنراوی ئێزیدی نادیارن كه گروپی داعش ڕفاندبونی و هێشتا كه‌س و كاره‌كانیان له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌یانن، هیوادارن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق و هه‌مولایه‌ك له‌هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌یان دا هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش شاد ببنه‌وه به‌كه‌س وكاریان.
