نێودەوڵەتیڕۆژنامە

کازمی: عێراق بەڕێزەوە پاپای بەڕێکرد…داوایەكیش ئاڕاستەی لایەنە عێراقییەكان دەكات

شكۆی كوردستان-

دوای گەڕانەوەی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی وتارێکدا رایگەیاند، عێراق بەڕێزەوە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکانی بەڕێکرد و داواش لە لایەنەکان دەکات ناکۆکیەکان تێپەڕێنن.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشێكی دیكەی وتارەكەی تەرخان كرد بۆ گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی بودجەی 2021 و رایگەیاند، داوای گفتوگۆی نیشتمانییانە دەکەم بۆ رێککەوتنی عێراق و هەرێمی کوردستان. 

بەشێک لە قسەکانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

 – عێراق بەڕێزەوە پاپای بەڕێکرد- تاوەکو ئێستا بە تەبایی دەژین

– دەرفەتێکی مێژووییە عێراق هەڵسێتەوە

– لایەنەکان ناکۆکییەکان تێپەڕێن- حکومەت کاتی پێویستە بۆ پاراستنی عێراق

– چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان بەگوێرەی رێککەوتن دەبێت

 – داوای گفتوگۆی نیشتمانییانە دەکەم بۆ رێککەوتنی عێراق و هەرێمی کوردستان

– وڵاتانی دنیا پشتیوانی عێراقن بۆ چاکسازیی- عێراق سوورە لەسەر ئەوەی، کە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی دەرەکی 

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close