ئا/ شكۆى كوردستان
له ده‌ڤه‌ری سۆران، نزیكه‌ى هه‌زار ناوچه‌ى شوێنه‌وارى تۆماركراو هه‌یه و به‌شێك له ناوچه مێژووه‌كه‌یان بۆ 30 هه‌زار ساڵى پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆرانیش ده‌ڵێت: “ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ى شوێنه‌وارى له لایه‌ن هاووڵاتییان تێكدراون”.
عه‌بدولوه‌هاب سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران به (شكۆى كوردستان)ى ڕاگه‌یاند: ده‌ڤه‌رى سۆران كه هه‌ر چوار شارۆچكه‌ى سۆران، مێرگه‌سۆر، ڕواندز، چۆمان ده‌گرێته‌وه، ده‌وڵه‌مه‌نده به ناوچه‌ى شوێنه‌وارى و یه‌كێك له گرنگترین ناوچه‌كانه له ڕ‌وى شوێنه‌واره‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: به گشتى نزیكه‌ى هه‌زار ناوچه‌ى شوێنه‌وارى له ده‌ڤه‌رى سۆران به فه‌رمى تۆمار كراوه و نزیكه‌ى 900 ناوچه‌ى شوێنه‌وارى ئێمه تۆمارمان كردوه و ساڵانى پێشتریش حكومه‌تى عێڕاق نزیكه‌ى 60 ناوچه‌ى شوێنه‌وارى له‌و ده‌ڤه‌ره تۆمار كردووه، شوێنه‌وارى زیاتریش هه‌یه هێشتا تۆمار نه‌كراون.
به‌پێى زانیارییه‌كانى شوێنه‌وارى سۆران، له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه ده‌ستدرێژى كراوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانى “باپشتیان” و “دیلزیان”ی سه‌ر به شارۆكه‌ى سۆران، هاوكات له چه‌ند شوێنێكى تریش ئه‌و حاڵه‌ت هه‌بووه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته بۆ نا هۆشیاریى خه‌ڵك، پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له ڕێگه‌ى ڕاگه‌یاندن و په‌روه‌رده و زانكۆكان و مه‌لا و زانا ئاینییه‌كان و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه ئاگادار و هۆشیار بكه‌نه‌وه.
دووپاتى ده‌كاته‌وه، تا ئێسته كه‌س نه‌دراوه‌ته دادگه، به‌ڵام خه‌ڵكمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر شوێنه‌واره‌كان و بزانین ئه‌وانه كێن، ئه‌وا بێگومان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین و ده‌یان ده‌ینه دادگه.
مرۆڤی نیانده‌رتاڵ له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له ده‌ڤه‌رى سۆران ژیاون، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى سه‌لمێنراوه كه ئه‌و ده‌ڤه‌ره له ڕ‌وى شوێنه‌وارى و شارستانی گرنگ و بایه‌خى هۆیه و یه‌كێكه له ده‌ڤه‌ره گرنگه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران واى گوت.
ده‌شڵێت، له سنورى سۆران كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ى شوێنه‌وارى هه‌یه كه مێژووه‌كه‌یان زۆر كۆنه، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئه‌شكه‌وتى بابخاڵ مێژوه‌كه‌ى بۆ 30 هه‌زار ساڵ پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه و كۆنترین ناوچه‌ى شوێنه‌واریه له سۆران.
به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران ڕونیكرده‌وه، شوێنه‌واری جیاجیامان هه‌یه، هه‌ر له چاخه‌كانی به‌ردینه‌وه شوێنه‌وارمان هه‌یه، كه ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ر له چاخی به‌ردین تا چاخی هاوچه‌رخ، به به‌رده‌وامی ژیانی تێدابووه، ئه‌شكه‌وتی زۆر زۆر گرنگمان هه‌ن، كه یه‌كێك له‌وانه ئه‌شكه‌وتی شانده‌ر، كۆمه‌ڵێك ئه‌شكه‌وتمان هه‌یه و گرنگ له رووى شوێنه‌واریه‌وه، پاش ئه‌وه گردی بانه هێلكه كه ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری شاری سۆران دێت، دوواى ئه‌وه‌ى له چاخه‌كانی مێژووی ئه‌و كاته‌ی میرنشین په‌یدابوون، كه میرنشینی سۆران له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردووه، قه‌لا و گردمان هه‌نه، كه هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڵاله‌ت له‌وه ده‌كه‌ن كه ژیانێكی نه‌پچڕاو هه‌ر له چاخه‌كانی به‌ردین تا چاخه‌كانی هاوچه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره و ناوچه‌یه بوونی هه‌بووه.