شكۆی كوردستان-
بەرهەم ساڵح سهرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرت و داوای کرد هەوڵە پزیشکییەکان بەردەوام بێت بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرت و داوای کرد هەوڵە پزیشکییەکان بەردەوام بێت بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، ھاوکات بە بایەخەوە رۆڵ و قوربانی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بەرزنرخاند، بۆ ئەو رۆڵە گرنگەی بینیویانە لە چەند مانگی رابردودا بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی پەتاکە و پاراستنی هاوڵاتیان.
سەرۆک بەرهەم ئاماژەشیکرد بەگرنگی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان و فەراهەمکردنی پێداویستییەکان
سەرۆک بەرهەم ھەروەھا ئاماژەشیکرد بەگرنگی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان و فەراهەمکردنی پێداویستییەکان.
گەلەکەمان دەتوانن ئەم ئاستەنگەش تێپەرێنن، داواشیکرد ھەموان پابەندی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بن لە پەتای کۆرۆنا
سەرۆک بەرھەم راشیگەیاند، “گەلەکەمان دەتوانن ئەم ئاستەنگەش تێپەرێنن، داواشیکرد ھەموان پابەندی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بن لە پەتای کۆرۆنا، تاوەکو ھەموان پارێزراو بن”.