ئا/ شكۆی كوردستان-
له‌دوای قه‌یرانی دارایی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له شاره‌كه‌مان وه‌ستاون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زۆر به‌لای ئێمه‌وه گرنگه پڕۆژه‌ی ریسایكلینی سۆرانه كه هه‌ر چوار قه‌زای ده‌ڤه‌ره‌كه لێی سوودمه‌ند ده‌بن و ده‌بێته مایه‌ی پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران
به‌پێى یاسای ژماره (3) ی ساڵی (2019)، ده‌رفه‌ت به هاوڵاتیان ناده‌ین خانوى نوێ دروستبكه‌ن یان نۆژه‌نى بكه‌نه‌وه هه‌تا ئه‌وكاته‌ى كه خانوه‌كانیان تاپۆ ده‌كرێت
چاوپێكه‌وتن/ شكۆی كوردستان
كاوه نه‌جیم، سه‌رۆكی شاره‌وانی سۆران له چاوپێكه‌وتێنێكدا له‌گه‌ڵ (شكۆی كوردستان) دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له قه‌زاكه وه‌ستاون؛ هاوكات له‌باره‌ی زێده‌ڕۆییش له سۆران، ده‌ڵێت: “90%ی زێده‌ڕۆییان كۆنتڕۆڵ كردوه، به‌ڵام هیچ هێزێك نییه بتوانێت 100% زێده‌ڕۆیی بوه‌ستێنێت”.
شكۆی كوردستان: وه‌ك شاره‌وانی سۆران له‌و وه‌رزی به‌هارو هاوینه كه زێده‌تر پڕۆژه‌كان له‌و وه‌رزه ئه‌نجامده‌درێن، به‌رنامه و پڕۆژه‌ی ئه‌مساڵتان چییه بۆ سنوری قه‌زای سۆران؟
كاوه نه‌جیم: وه‌ك شاره‌وه‌انی سۆران كۆمه‌ڵێك ده‌رخسته و پڕۆژه‌مان داوه‌ته سه‌روی خۆمان و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین، بێگومان وه‌ڵامی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام تائێستا ڕون نییه كه ڕه‌زامه‌ندی كام پڕۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه و خه‌رجی و تێچوی دارایی كامیان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌درێت. به دڵنیاییه‌وه له‌و دوو وه‌رزه-ش كه بۆ ئێمه وه‌رزی كار و پڕۆژه‌كانه، بێگومان ژماره‌یه‌ك پڕۆژه ئه‌نجامده‌ده‌ین.
شكۆی كوردستان: به‌لای ئێوه چ پڕۆژه‌یه‌ك زۆر گرنگه كه ده‌تانه‌وێت ئه‌نجامیبده‌ن؟
كاوه نه‌جیم: ئه‌وله‌ویه‌ت و گرنگترین پڕۆژه به‌لای ئێمه و هه‌موو شاره‌وانییه‌كان پڕۆژه‌ی شه‌قام و ڕێگه‌و بانه‌كانی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شارن، به‌تایبه‌ت ڕێگه جوتسایده‌كان بۆ ئێمه زۆر گرنگ و پێویستن، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی كه شار توشی خنكان نه‌بێت.
شكۆی كوردستان: چ پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژی له‌دوای قه‌یرانی دارایی له سۆران وه‌ستاوه؟
كاوه نه‌جیم: له‌دوای قه‌یرانی دارایی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له شاره‌كه‌مان وه‌ستاون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زۆر به‌لای ئێمه‌وه گرنگه پڕۆژه‌ی ریسایكلینی سۆرانه كه هه‌ر چوار قه‌زای ده‌ڤه‌ره‌كه لێی سوودمه‌ند ده‌بن و ده‌بێته مایه‌ی پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران. ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌هۆی گرفتی داراییه‌وه كاركردن تیایدا سست بووه، به‌هیوای ئه‌وه‌ین بتوانین ئه‌و پڕۆژه به زوترین ماوه ته‌واو بكه‌ین و زاڵ ببین به‌سه‌ر ئاسته‌نگ و به‌ربوسته‌كان، به‌ڵام بێگومان به‌گشتی پڕۆژه‌ی زۆرمان هه‌ن كه وه‌ستاون و ناتوانین ته‌واوییان بكه‌ین.
شكۆی كوردستان: هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی سۆران خزمه‌تگوزارییان زۆر كه‌مه، هاوڵاتیان گله‌ییان له كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌یه؟
كاوه نه‌جیم: به‌ڵێ، ڕاسته زۆر گه‌ره‌كمان له سۆران هه‌ن كه كێشه‌ی خزمه‌تگوزارییان هه‌یه، هه‌ندێك گه‌ڕه‌كیشمان هه‌ن هه‌ر زۆر پێویستن كه خزمه‌تگوزارییان بۆ ببه‌ین به‌تایبه‌ت گه‌ڕه‌كی ئیچ قه‌ڵا و قه‌ندیل، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ناتوانین وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزاری ئه‌نجامبده‌ین. بێگومان ئه‌گه‌ر بارودۆخی دارایی باش بێت ئه‌و گه‌ڕه‌كان و هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی سۆران خزمه‌تگوزارییان بۆ ئه‌نجامده‌درێت به‌پێی پێویست.
شكۆی كوردستان: هاوڵاتیان ده‌یانه‌وێت كه خانوه‌كانیان نۆژه‌نبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێن شاره‌وانی ڕێگه‌یان پێنادات و به‌مه‌رجى تاپۆكردنى خانوه‌كانیان ڕێ به نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌ده‌ن، هۆكاری ئه‌مه چییه؟
كاوه نه‌جیم: ئه‌وه ڕاسته ده‌رفه‌ت ناده‌ین خانوه‌كانیان نۆژه‌ن یان نوێ و بنیات بنێننه‌وه ئه‌ویش به‌پێی یاسای ژماره (3) ی ساڵی (2019) كه ده‌ڵێت نابێت خان‌و نۆژه‌ن بكرێته‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی تاپۆ ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی و فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ش ئه‌و بابه‌ته باسكراوه و بڕیاره ئه‌و یاسایه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان.
شكۆی كوردستان: دروستكردنی خان‌و به شێوه‌ی زێده‌ڕۆیی هه‌روه‌ها زیده‌ڕۆییكردن بۆ سه‌ر موڵكی شاره‌وانی له سۆران به‌ته‌واوی وه‌ستاوه؟
كاوه نه‌جیم: هه‌وڵ و هه‌نگاو و هیممه‌تی باشكراوه بۆ كۆتایهێنانی ئه‌و گرفته، به‌ڵام نایشارمه‌وه كه هیچ هێزێك نیه بتوانێت 100% زیده‌ڕۆیی بوه‌ستێنێت، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ده‌توانم بڵێم كه 90%ی زیاتری زێده‌ڕۆیی له سۆران وه‌ستاوه.