ڕۆژنامەکوردستانی

بەرهەمێکی رٍەحیم زەبیحی خەڵاتی تایبەتی فیلمی نێودەوڵەتی بێدەدرێت

 ئا/ شكۆى كوردستان

فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” لە دەرهێنانی خوالێخۆشبوو “ڕەحیم زەبیحی”، لە بەرهەمهێنانی “توورەج ئەسڵانی”، خەڵاتی تایبەتی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی “ئۆلجۆ” لە وڵاتی کۆریای باشووری بەدەستهێنا.

بەڵگە فیلمی “نانی پیرۆز” (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردوی کورد “ڕەحیم زەبیحی”، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد “توورەج ئەسڵانی” دەرهێنەر و بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی ئەزموونخوازیی سینەمای کوردستان و ئێران و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد موڤی” MAD Movie؛ لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی “ئۆلجۆ” Ulju لە وڵاتی کۆریای باشور نمایشکرا و توانی خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی قوتابیانی ئەم ڕوداوە گرنگەی سینەما لەسەر بابەتی “فیلمە شاخاوەییەکان” بەدەستبێنێت.

فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی “ئۆلجۆ” کە گرنگترین ڕوداویی سینەمایی کیشوەری ئاسیا لەسەر بابەتی “فیلمە شاخاوەییەکان” دێتە ئەژمار؛ شەشەمین خولی بە نمایشی 30 فیلم لە دەرهێنەرانی 18 وڵاتی جیهان لە ڕۆژانی 2 تا 11ی ئەپرێلی 2021 لە شاخ و کێوە بەرزەکانی شاری ئۆلجۆ لە وڵاتی کۆریای باشور بەڕێوەچو.

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای “تسویر گستر الهە پارسی” (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو “ئیلاهە نەوبەخت”ـە.

“نانی پیرۆز” لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی “فیلمە نیوە بڵیندەکان” Mid-Length لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ “ئیدفا” IDFA لە وڵاتی هۆڵەندا و لە درێژەدا لە بەشی پێشبڕکێی “فیلمە نیوە بڵیندەکان” لە هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دیکۆمێنتاری “بیگ ئسکای” Big Sky لە وڵاتی ئەمەریکا بە ناونیشانی یەکێک لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمای بەڵگەفیلمی جیهان نمایشکرا.

ستافی ئامادەکردنی فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” بریتین لە: نووسین و دەرهێنەر: ڕەوانشاد ڕەحیم زەبیحی، بەرهەمهێنەر: توورەج ئەسڵانی، مونتاژ: ئەمیر ئەدیب پەروەر، دیزاینی دەنگ: مەحمود خورسەند، موزیک: سادق ئازمەند، گۆرانیبێژی تیتراژ: خاتو ژیوار شێخوالئیسلامی، وێنەگرەکان: محەمەد نوری، محەمەد فەکوری، مێهدی ئازادی، سەلاح کەریمی، دەنگهەڵگر: زانیار کاکەخانی، دانانی سەرمایە: حەلیمە ئەحمەدزادە، فریشتە جوغەتایی، دیمەنە تایبەتەکان و چاککردنی ڕووناکی و ڕ‌‌ەنگ: عەلیڕەزا قادری ئەقدەم، بەرنامەداڕێژ و یاریدەدەری دەرهێنەر: عوسمان محەمەدی، فۆتۆگرافەر: فەرید نیکخواە، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی، بەرهەمی هاوبەش: ئیلاهە نەوبەخت، بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی: کۆمپانیای “تسویر گستر الهە پارسی” (ئێلی ئیمەیج)، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد موڤی” MAD Movie، ساڵی بەرهەمهێنان: 2020.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close