شكۆی كوردستان-
سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، زنجیره‌یه‌ك هێرشیان بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكردوه، له ماوه‌ی شه‌وی ڕابردوشدا، زیاتر له 130 (سه‌د و سی) شوێنی چه‌كداره فه‌ڵه‌ستینیه‌كانیان كردوه‌ته ئامانج، 200 (دوسه‌د) موشه‌كیشیان ئاراسته كراوه.
ئافیخای ئه‌درعی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له تویتێكدا نوسیویه‌تی، “بنكه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و دو تنێلی هێرشبه‌ره‌كان و په‌رژینێكی ئه‌منیان له كه‌رتی غه‌ززه كردوه‌ته ئامانج، 15 چه‌كداری بزوتنه‌وه‌كه‌شیان له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانیان كوشتوه”.
130 (سه‌د و سی) پێگه و شوێنی چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیان له كه‌رتی غه‌ززه كردوه‌ته ئامانج
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له كۆی گشتی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردویاندا، 130 (سه‌د و سی) پێگه و شوێنی چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیان له كه‌رتی غه‌ززه كردوه‌ته ئامانج.
شه‌ش هاوڵاتیی ئیسرائیلی كه چوار كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن برینداربون
هه‌ر ئه‌مڕۆش، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندبو، شه‌ش هاوڵاتیی ئیسرائیلی كه چوار كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن، به‌هۆی هێرشی موشه‌كیه‌وه بۆسه‌ر ناوچه‌ی عه‌سقلانی باشوری ئیسرائیل برینداربون.
سوپای ئیسرائیل باسی له‌وه‌شكردوه، له شه‌وی دوشه‌ممه‌وه تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه، زیاتر له 200 موشه‌ك له كه‌رتی غه‌زه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون، له‌ڕێگه‌ی سیستمی به‌رگری دژه موشه‌كیه‌وه به‌شێكی زۆریان پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.