شكۆی كوردستان-
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، ژمارەی مردوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و بانکی ڕۆژئاوا بۆ 218 کەس بەرزبونەتەوە و زیاتر لە 5604 (پێنج هەزار و شەشسەدو چوار) برینداریش هەیە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئەمڕۆ دوشەممە لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بەرزبوەتەوە بۆ 197 کەس، کە 58 منداڵ و 34 ژن و هەزار و 235 بریندار هەن، هەروەها ژمارەی کوژراوان لە بانکی ڕۆژئاوا بە قودسەوە گەیشتوەتە 21 کەس، کە منداڵێکیشی لەناودایە و زیاتر لە چوار هەزار و 369 بریندار هەن و بەتەنها دوێنێ 24 کەس لە بانکی ڕۆژئاوا برینداربون.
ئیسرائیل چەند ڕێوشوێنێک بۆ دەرکردنی خێزانە فەڵەستینیەکان لە ماڵەکانیان گرتوەتەبەر
شەڕو پێکدادانی فەڵەستین و ئیسرائیل لە 8ی ئەم مانگەوە تا ئێستا بەردەوامی هەیە و پێکدادان لە ناوچەکانی ئەلحەرەمی شەریف و گەڕەکی شێخ جەرەحی قودس دەستی پێکردوە، ئیسرائیل چەند ڕێوشوێنێک بۆ دەرکردنی خێزانە فەڵەستینیەکان لە ماڵەکانیان گرتوەتەبەر.
هێزەکانی ئیسرائیل هەڵمەتێکی گەورەی تەقینەوەیان لە کەرتی غەززە دەستپێکردوە و دەڵێت، سەدان ئامانجی حەماسی کردوەتە ئامانج، هاوکات فراکسیۆنە فەڵەستینییەکان هێرشی قورسیان کردوەتە سەر دامەزراوەکانی ئیسرائیل، لە نێویاندا فڕۆکەخانەکان.