شكۆی كوردستان-
وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ ماڵئاوایی کردوە له كۆڵۆنێل ئەشیڵ، فه‌رمانده‌ی هێزەکانی فڕەنسا لە عێراق و سوریا و رایگەیاند، فڕه‌نسا رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوه له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی.
شۆڕش ئیسماعیل،وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ له‌دیدارێكدا ماڵئاواییمان له كۆڵۆنێل ئەشیڵ، فه‌رمانده‌ی هێزەکانی فڕەنسا لە عێراق و سوریا كرد و هه‌روه‌ك به‌خێرهاتنی کۆڵۆنێڵ فڕانچ ـ مان وەک جێگرەوەی داهاتووی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنمان له‌و ئه‌ركه نوێیه‌ی بۆ خواست”.
شانازی به دۆستایه‌تی له‌مێژینه‌ی گه‌لی كورد و گه‌لی فڕه‌نسا و پێكه‌وه كاركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی فڕه‌نسا و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین
ئاماژەی بەوەشکردوە، ستایشی ئه‌رك و كاری ماوه‌ی رابردوی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسایان كرد له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و “شانازی به دۆستایه‌تی له‌مێژینه‌ی گه‌لی كورد و گه‌لی فڕه‌نسا و پێكه‌وه كاركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی فڕه‌نسا و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین، به‌و پێیه‌ی فڕه‌نسا رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوه له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی”.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فڕه‌نسا باسی لەوەکردوە، “به‌درێژایی كاركردنی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، قاره‌مانێتی و دڵسۆزی له پێشمه‌رگه‌دا بینیوه، له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌شم پێشمه‌رگه له‌بیرناكه‌م و هاوشانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌م به دۆست و پاڵپشتی یه‌ك ده‌مێنینه‌وه”.