ڕۆژنامەکوردستانی

وه‌زیرى شاره‌وانى: سەوزایی شارى سلێمانی لاى حكومەتی هەرێمى كوردستان زۆر گرنگە

ئا/ شكۆى كوردستان


ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکەوتى ٢٥/٥/٢٠٢١، ساسان عه‌ونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە دابینكردنی بودجەیەکى تایبەت لەلایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بۆ چارەسەرى کێشەى سەوزایی سلێمانى گوتى، “سەرۆكی حكومەت بە دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە، موژدەیەكی خۆشی ڕاگەیاند بۆ سیانەكردن و ئیدامەكردنی سەوزاییەكانی پاركی هەواری شار و بلوارەكانی ناو شاری سلێمانی”.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە بە “گرنگ و كاریگەر” دەزانێت و لەمبارەیەوە دەڵێت: بە دڵنیایییەوە ئەو بڕە پارەیە كاریگەرییەكی ڕاستەوخۆی لەسەر بەردەوامی سەوزاییەكانی ناو شاری سلێمانی و بە تایبەتی پاركی هەواری شار و هەموو بلوارەكانی ناو شاری سلێمانی دەبێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژە بەوەش دەكات كە دەرخستەی پارەكە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە بایەخەوە بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بەرز كراوەتەوە و سەرۆكوەزیرانیش ئەو بابەتەی زۆر بە “گرنگ” زانیوە و ڕەزامەندی لەسەر دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە داوە بۆ خزمەتكردنی ناوچە سەوزاییەكانی شاری سلێمانی.
مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژى یەكشەممە ڕێکەوتى ٢٣ی ئایارى ٢٠٢١ى زایینى و لە ڕۆژى دانانى بەردى بناغەى پرۆژەى بە بازاڕکردنى گەنمى جوتیارانى هەرێمى كوردستان، “مژدە”ى دایە خەڵکى سلێمانى کە بڕی پێنج ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینار بۆ به‌ڕێوه‌بردن و خزمەتكردنی سه‌وزایییەكانی‌ پاركی هه‌واری شار و شه‌قامی شێخ مه‌حموود و شه‌قامی تاسڵووجه‌ لە شاری سلێمانی تەرخانکردوە.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close