نێودەوڵەتی

سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌شتێكی یه‌ك هه‌فته‌یی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستپێكرد

شكۆی كوردستان-

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستپێکرد، هەفتەیەک لەبریتانیا دەمێنێتەوە، سەردانی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانی ئاسیای دەکات، چاوی بە شاژنی بریتانیا دەکەوێت، لەگەڵ ڤیلادمیر پوتین سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و یەکەم وێستگەی گرنگی سەردانەکەی بەشداریکردنە لەکۆبونەوەی گروپی 7 لەبریتانیا.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەردانە یەک هەفتەییەکەی بۆ دەرەوەی وڵات دەستپێکرد

بەگوێرەی هەواڵێکی ئێن بی سی نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی ئەمریکا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەردانە یەک هەفتەییەکەی بۆ دەرەوەی وڵات دەستپێکردوە.

کاری لەپێشینەی ئەم سەردانەی بایدن گەیاندنی ئەو پەیامەیە کە ئەمریکا ئارامی و سەقامگیریی بۆ هاوپەیمانەکانی دابیندەکات

بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی ئەمریکا، کاری لەپێشینەی ئەم سەردانەی بایدن گەیاندنی ئەو پەیامەیە کە ئەمریکا ئارامی و سەقامگیریی بۆ هاوپەیمانەکانی دابیندەکات لەبەرامبەر هەماهەنگی و نزیکبونەوەکانی روسیا و چین.

بەگوێرەی شارەزایانی سیاسەتی ئەمریکا، لەم سەردانەیدا بایدن گوڕێکی دیکە بەسیاسەتەکانی دەرەوەی دەدات، بەوپێیەی سوارچاکێکی باشی سیاسەتی دەرەوەیە و براندێکی بۆخۆی لەوبوارە دروستکردوە کە ئەمڕۆ ئەمریکا سودی لێوەردەگرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close