نێودەوڵەتی

ئیمارات: ڕێككەوتنی ئێمە و ئیسرائیل لەدژی ئێران نەكراوە و هەڕەشەش قبوڵناكەین

شكۆی كوردستان

وەزیری دەوڵەت بۆ کاروبارەی دەرەوەی ئیماڕات رایگەیاند، رێککەوتننامەی ئاشتی لەنێوان ئیماڕات و ئیسڕائیل بڕیارێکە پەیوەندی بە سەروەری وڵاتەکەوە هەیە و لە دژی ئێران واژۆنەکراوە، دەشڵێت، “رێگەنادەین هەڕەشە لە وڵاتەکە بکرێت جا بە ئارەزو یان بە پاساوی نیگەرانی بێت”.

رێککەوتننامەی ئاشتی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیل لە دژی ئێران واژۆنەکراوە

دکتۆر ئەنوەر قەرقاش، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروبارەی دەرەوەی ئیماڕات ئەمڕۆ دوشەممە لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، “پێشتریش وتومانە و دوبارەشی دەکەینەوە، رێککەوتننامەی ئاشتی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیل بڕیارێکە پەیوەندی بە سەروەری وڵاتەکەوە هەیە و لە دژی ئێران واژۆنەکراوە”.

ئیماڕات  رەتیدەکاتەوە هەڕەشە لە وڵاتەکەی بکرێت، بە ئارەزو یان بە پاساوی نیگەرانی بێت

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیماڕات رێگە نادات دەستوەردان لەو بڕیارانەدا بکرێت، کە لە وڵاتەکەیدا دەردەکرێت، رەتیشیدەکاتەوە هەڕەشە لە وڵاتەکەی بکرێت، بە ئارەزو یان بە پاساوی نیگەرانی بێت.

وەزیری دەوڵەت بۆ کاروبارەی دەرەوەی ئیماڕات باسی لەوەشکرد، “ئەو بڕیارانەی کە پەیوەندی بە گۆڕانکاری ستراتیژی ئیماڕاتەوە هەیە پەیوەندی بە وڵاتەکەوە هەیە و کاریگەریەکانیشی هەر بۆ خۆیەتی، بەمەبەستی پتەوکردنی پێگەی وڵات و بەهێزکردنی هێزی کێبڕکێکاری وڵاتەکەیە”.

هەر کێشەیەک لە کەنداو روبەڕوی ئێران بێتەوە ئیماڕات لێی بەرپرسە

دوێنێ یەکشەممە محەمەد حاتمی، وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، بەهۆی ئەو رێککەوتننامەیەوە ئیسڕائیل توانی پێبخاتە ناوچەی کەنداوەوە، بۆ تێدانی ئاسایشی ناوچەکە، هەر کێشەیەک لە کەنداو روبەڕومان ببێتەوە ئیماڕات لێی بەرپرسە.

رونیشیکردەوە، ئێران چاوی نەبڕیوەتە خاک و سامانی وڵاتانی دەوروبەری، لەهەمان کاتیشدا هێزێکە کە دەتوانێت لە دژی ئەو پلانانە بوەستێتەوە، کە ئاسایشی ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێی تێکدەدات.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close