نێودەوڵەتی

بایدن باس له‌ مه‌ترسی گه‌رمبونی گۆی زه‌وی ده‌كات

شكۆی كوردستان-

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پرسی روبەڕوبونەوەی کێشەکانی پەیوەندیدار بەکەش و هەوا بابەتێکی سەرەکی کۆبونەوەکانی گروپی 7 بوە و پێیانوایە لەئێستادا گەرمبونی گۆی زەوی مەترسییەکی راستەقینەیە کە جیهان روبەڕوی دەبێتەوە.

لەئێستادا گەرمبونی گۆی زەوی مەترسییەکی راستەقینەیە کە جیهان روبەڕوی دەبێتەوە

لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دوای بەشداریکردن لەکۆبونەوەکانی گروپی 7 لەبریتانیا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پرسی روبەڕوبونەوەی کێشەکانی پەیوەندیدار بەکەش و هەوا بابەتێکی سەرەکی کۆبونەوەکانی گروپی 7 بوە و پێیانوایە لەئێستادا گەرمبونی گۆی زەوی مەترسییەکی راستەقینەیە کە جیهان روبەڕوی دەبێتەوە.

بایدن بەڵێنیدا کە زۆر رون و راشکاو بێت لەگەڵ ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا لەبارەی خاڵە ناکۆکەکان

لەبارەی پرسی روسیا و کۆبونەوەکانی لەگەڵ ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی ئەو وڵاتە، بایدن بەڵێنیدا کە زۆر رون و راشکاو بێت لەگەڵ ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا لەبارەی خاڵە ناکۆکەکان.

لەبارەی پابەندبونی ئەمریکا بە ناتۆوە، سەرۆکی ئەمریکا وتی، ئەمریکا بەرپرسیارێتییەکی پیرۆزی هەیە بۆ بەرگریگردن لە هاوپەیمانانی ناتۆ.

لەبارەی چینیشەوە، سەرۆکی ئەمریکا وتی وڵاتەکەی بەدوای هیچ کێشە و ململانێیەکدا ناگەڕێت لەگەڵ چین.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close