نێودەوڵەتی

گروپی 7 بەڵێنیاندا یەک ملیار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا ببەخشنە وڵاتانی هەژار

شكۆی كوردستان-

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، گروپی 7 بڕیاریانداوە یەک ملیار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا ببەخشنە وڵاتانی هەژار.

لەکۆبونەوەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە وڵاتانی گروپی 7 بەڵێنیانداوە یەک ملیار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا ببەخشتنە وڵاتانی هەژار

لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەپەراوێزی کۆبونەوە سێ رۆژییەکەی گروپی حەوت وڵاتە پیشەسازییە گەورەکەی جیهان لەباشوری رۆژئاوای ئینگلاند رێکخرابو، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، لەکۆبونەوەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە وڵاتانی گروپی 7 بەڵێنیانداوە یەک ملیار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا ببەخشتنە وڵاتانی هەژار.

 پێشکەشکردنی ئەو ژمارەیە لەڤاکسین بەشێوەی راستەوخۆ یان لەڕێگای بەرنامەی کۆڤاکسی رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە دەبێت

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا راشیگەیاند، پێشکەشکردنی ئەو ژمارەیە لەڤاکسین بەشێوەی راستەوخۆ یان لەڕێگای بەرنامەی کۆڤاکسی رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە دەبێت.

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وتیشی، ئەو هەنگاوەیان بەئامانجی رزگارکردنی مرۆڤایەتییە لەمەترسییەکانی ئەو پەتایە، دانیشی بەوەدا نا کە پلانیان بۆ روبەڕوبونەوەی پەتای دیکە هەیە و کاری لەسەر دەکەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close