نێودەوڵەتی

كوردێك بوه‌ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی ئیسرائیل

شكۆی كوردستان-

ئەمڕۆ پەرلەمانی ئیسرائیل” کنێست” میکی لیڤی بەسەرۆکی نوێی کنێست هەڵبژارد كه‌ به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی باكوری كوردستانه‌.

میکی لیڤی لە ساڵی 2013 ەوە ئەندامی کنێستە لەسەر لیستی حزبی ” ئایندە لێرەیە” کە یائیر لاپید سەرۆکایەتی دەکات.
لیڤی تەمەن 69 ساڵ، ساڵی 1951 لە دایک و باوکێکی جولەکەی شاری جزیرەی باکوری کوردستان لەدایکبووە.
لە زانکۆی حەیفا بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکاندا بەدەستهێناوە.
ماستەری لە پەروەردە لە زانکۆی دێربی بەریتانیا بەدەستهێناوە.
سەرەتا لە دەزگای پۆلیسی ئیسرائیل کاری کردووەو ساڵی 2000 تا 2004 فەرماندەی پۆلیس بووە لەشاری قودس.
لە 2004 ەوە تا ساڵی 2007 لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن کاریکردووە.
لە ساڵی 2013 تا 2015 جێگری وەزیری دارایی بووە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close