نێودەوڵەتیکوردستانی

سکرتێری ئەلپارتی لەڕۆژئاڤا: ئامانجی تورکیا شێواندنی پرسی کورد و پێکدادانی لایەنە سیاسییەکانە


شکۆی کوردستان-ڕۆژئاڤا
نەصرەدین ئیبراهیم سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردی لەسوریا ( ئەلپارتی) ڕایگەیاند، بیانووەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاڤای کوردستان و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەبیانوی ناڕاست ئامانجی گەورەتری لەپشتەوەیە و مەبەست لێیان دژایەتیکردنی میللەتی کوردە دۆزە ڕەواکەیەتی.
سکرتێری پارتی دیموکراتی کورد ڕاشیگەیاند بەئامانجگرتنی ڕۆژئاوای کوردستان لەدوای پێکدادانی سەربازی هێزەکانی پەکەکە و تورکیا لەسنورەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پەرتەوازەکردنی ڕای گشتی کورد و دروستکردنی دۆخێکە کە تێدا پارتە سیاسییەکان یەکتری تاوانباربکەن بەهۆکاری هێرشەکان، بەتایبەتیش قوڵکردنەوەی ململانێکان لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پەکەکە و هەوڵەکانی تورکیا بۆ تۆمەتبارکردنی پەکەکە و دروستکردنی ئەو تۆمەتەی کە ئەوان لەپشت هێرشەکانی تورکیاوەن بۆ سەر دامەزراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close