ڕۆژنامەکوردستانی

“هەشت لەو کۆچبەرانەی بێسەروشوێنن، کوردن”

ئا/ شكۆى كوردستان

سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕایگەیاند، بەپێی دواهەمین بەدواداچوونەکان، لە ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەران کە ڕۆژی پێنجشەممەی لە نزیک دورگەی کریتی یۆنان لە دەریای ئیجە ڕووی دا، هەشت لەو کەسانەی بێسەروشوێنن کوردن.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕایگەیاند: “دوای ڕووداوەکەی دورگەی کریت، ژمارەیەک کۆچبەر بێسەروشوێن بوون کە بەشێکیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بوون، دەستمان بە بەدواداچوون کرد و دەرکەوت کە لە ڕووداوەدا 10 کەس بێسەروشوێنن کە دوانیان خەڵکی میسر و یەکێکیان کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حەوت کەسیشیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانن”.

باسیلەوەشکرد: “دەزگای لووتکە بە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ بەدواداچوونەکانی بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ ڕزگاربووانی ڕووداوەکە و بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دەکەین پەیوەندیمان پێوە بکەن و بەڵگە پێویستەکانمان بۆ بنێرن”.

له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا، بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران کە 45 سەرنشینی پێ بووە و لە ئەنتاڵیای تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێ کەوتبوو، لە نزیک دورگەی کرێتی یۆنان لەناو دەریای ئیجە ژێر ئاو کەتووە و توانراوە، 35 کەسیان ڕزگار بکرێت و 10 کەسیشیان هەتا ئێستا بیسەروشوێنن.

له‌ماوه‌ى حه‌وت ساڵى ڕابردوادا، زیاتر له‌ 200 هەزار هاوڵاتى له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا كۆچیان كردوه‌ و به‌شێكیشان بێسه‌روشوێن بونه‌.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close