نێودەوڵەتی

كازمی: به‌عێراقییه‌كان ده‌ڵێم ده‌نگ بده‌ن بۆ گۆڕینی واقیعی خۆمان

شكۆی كوردستان-

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدان کرد و دواتر رایگەیاند، “پێویستە واقیعی خۆمان بگۆڕین، بە عێراقییەکان دەڵێم دەنگتان بدەن، دەنگتان بدەن، دەنگتان بدەن”، دەشڵێت، “هەندێک ویستیان ئەم هەڵبژاردنە دوای بخەن بۆ بەهاری 2022، ئێمە خستمانە 10ی ئۆکتۆبەر”.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی کرد رایگەیاند، “ویستم ئەمڕۆ یەکەم کەس بم لەم بنکەی دەنگدان دەنگی خۆم بدەم، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەم کردوە، دەبوایە هەڵبژاردنەکان لە 6ی حوزەیران بەڕێوەچوبان، هەندێک داوایانکرد دوایبخەن بۆ بەهاری 2022، بەڵام وتم نەخێر، پێویستە لە 10ی ئۆکتۆبەر ئەنجام بدرێت”.

بەڵێنمان بە گەلەکەماندا و بەڵێنەکەمان بردەسەر، لەگەڵ گەلەکەماندا راستگۆ بوین، ئەوە دەرفەتە بۆ گۆڕانکاری

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە بەڵێنمان بە گەلەکەماندا و بەڵێنەکەمان بردەسەر، لەگەڵ گەلەکەماندا راستگۆ بوین، ئەوە دەرفەتە بۆ گۆڕانکاری، سەرەڕای ئەوەی هەندێک کەس گومانیان هەبو کە لە 10ی مانگ هەڵبژاردنەکان بکرێت، ئێستا مەرەکەبی شین بە پەنجەمەوەیە، پشت بە خودا بە پەنجەی هەمو عێراقییەکەوە دەبێت”.

رۆژی هەینی هەڵبژاردنی تایبەت بو ئەمڕۆش هەڵبژاردنی گشتییە، پێویستە واقیعی خۆمان بگۆڕین بە عێراقییەکان دەڵێم دەنگتان بدەن، دەنگتان بدەن، دەنگتان بدەن

مستەفا کازمی لە پەیامەکەیدا بۆ هاوڵاتیان وتی، “رۆژی هەینی هەڵبژاردنی تایبەت بو ئەمڕۆش هەڵبژاردنی گشتییە، پێویستە واقیعی خۆمان بگۆڕین بە عێراقییەکان دەڵێم دەنگتان بدەن، دەنگتان بدەن، دەنگتان بدەن”. 

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close