شكۆی كوردستان-
جێگری پێشوتری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، لەئێستادا لەڕێگای تەلئەبیبەوە ئەنقەرە هەوڵی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن دەدات.
تورکیا لەڕێگای ئیسرائیلەوە هەوڵی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەدات
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ هەینی، دانی ئایلۆن جێگری پێشوتری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەمیدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە، تورکیا لەڕێگای ئیسرائیلەوە هەوڵی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەدات.
بانگێشتکردنی وەزیری وزەی ئیسرائیل بۆ کۆنفرانسێک لەئەنقەرە نیشانەی ئەوەیە تورکیا دەیەوێت بەهێمنی سیاسەتەکانی خۆی بەرامبەر تەلئەبیب بگۆڕێت
ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل راشیگەیاندوە، بانگێشتکردنی وەزیری وزەی ئیسرائیل بۆ کۆنفرانسێک لەئەنقەرە نیشانەی ئەوەیە تورکیا دەیەوێت بەهێمنی سیاسەتەکانی خۆی بەرامبەر تەلئەبیب بگۆڕێت.
وتیشی، ئەنقەرە هەمو رێگایەک لەگەڵ ئیسرائیل دەگرێتەبەر لەپێناوی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا.
راشیگەیاند، بەهۆی دەستێوەردانە ناوچەییەکانی، لەئێستادا تورکیا گۆشەگیرکراوە و پێویستی بەدەرچەیەک هەیە لەو دۆخەی کە تێیکەوتوە.
دوای ئەوەی لەساڵی 2018 هەردولا باڵیۆزی ئەوی دیکەیان لەوڵاتەکانیان دەرکرد، پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا ئاڵۆزی زۆری بەخۆوە بینیوە و لەپرسی کێشەکانی لەگەڵ یۆنان و سوریا، ئیسرائیل هەمیشە دژایەتی تورکیای کردوە.