نێودەوڵەتیڕۆژنامە

گێڕانەوەی هاندەران بۆ یاریگاكانى ئیتالیا

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

فینچنزو سبادافورای وەزیری وەرزشی ئیتالیا رایگەیاند، كار بۆ گەڕانەوەی هاندەران بۆ یاریگاكان لەماوەی داهاتوو دەكەن.

لە رۆژی 20 یۆنیۆوە چالاكییەكانی خولی ئیتالیا دەستیپێكردووەتەوە، بەڵام بەهۆی رێكاری خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، یارییەكان بەبێ‌ هاندەر بەرێوەدەچێت.

سبادافورا باسی لەوە كردووە، كە ئێستا دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو كۆنتڕۆڵ دەچێت، بۆیە گرنگە كار بۆ گێڕانەوەی هاندەران بۆ یاریگاكان بكەین.

هەروەها باسی لەوەش كرد، كە گرنگە هاندەران بۆ یاریگاكان بگەڕێنەوە، كە ئەوە سوودێكی زۆری بۆ یانەكان لەڕووی ئابووری خولی ئیتالیش دەبێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close