شكۆی كوردستان-
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاند، پێویسته كۆمسیۆن به‌دواداچون بۆ هه‌مو تانه‌كان بكات و به یاساییش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كان بكات و مافی هه‌موان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بده‌ن
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا مسته‌فا كازمی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه رایگه‌یاندوه، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مان یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن بو كه له عێراق ئه‌نجامبدرێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت و سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك كاندید به‌شداری تێدا نه‌كات، “بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و جێگه‌ی متمانه به‌ڕێوه‌بچێت و دوربكه‌وینه‌وه له فشاری سیاسی، به‌شداریم له پرۆسه‌كه‌دا نه‌كرد”.
گه‌لی عێراق به‌به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌لماندی گه‌لێكه كه سوره له‌سه‌ر ئایینده‌ی خۆی
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، “هه‌ڵبژاردن كرۆكی دیموكراسییه و گه‌لی عێراقیش به‌به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌لماندی گه‌لێكه كه سوره له‌سه‌ر ئایینده‌ی خۆی و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه و بۆ سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌ت و تاكڕه‌وی ره‌تده‌كاته‌وه و له‌هه‌وڵیشدایه بۆ بونیادنانی ئاینده‌یه‌كی روناك بۆ نه‌وه‌كانی داهاتو”.
پێویسته وه‌كو گه‌ل و هێزه سیاسییه‌كان و حكومه‌ت یه‌كڕیز و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بین و هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی بگوازینه‌وه بۆ كاری جدی دور له‌دروشمه‌كان
مسته‌فا كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “پێویسته وه‌كو گه‌ل و هێزه سیاسییه‌كان و حكومه‌ت یه‌كڕیز و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بین و هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی بگوازینه‌وه بۆ كاری جدی دور له‌دروشمه‌كان، تا ئه‌و هه‌ڵانه‌ی به‌هۆی ئه‌زمونه‌كانه‌وه وه‌رمانگرت راستیان بكه‌ینه‌وه و پلان بۆ داهاتویه‌ك دابنێین كه گونجاوی گه‌لێك بێت په‌نجه‌مۆری له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه”.
مسته‌فا كازمی جه‌ختیشیكرده‌وه، “هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه به زۆرترین بێگه‌ردی و بێ هیچ ده‌ستوه‌ردان و فشاری حكومی ئه‌نجامدرا، بوه هۆی تۆكمه‌تركردنی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رجه‌م وڵاتانی دیكه‌ی به عێراق”.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دۆڕاو نییه، هه‌موان براوه‌ن، چونكه ركابه‌رایه‌تی له‌پێناو عێراق بوه
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی خۆشی ئاراسته‌ی كاندیده براوه‌كانی په‌رله‌مان كرد و وتی، “له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دۆڕاو نییه، هه‌موان براوه‌ن، چونكه ركابه‌رایه‌تی له‌پێناو عێراق بوه، پێویسته له‌سه‌ر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، مافی هه‌موان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بده‌ن، به‌دواداچونی جدی بۆ هه‌مو تانه‌كان بكرێت و مامه‌ڵه‌ی یاساییش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كان بكرێت”.