شكۆی كوردستان-
فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ په‌رله‌مانتارێکی فراكسیۆنی گۆڕان لەسەر پرسی گیراوانی بادینان قسەی کردوە لەلایەن پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتییەوە “هه‌ره‌شه‌ی زمان بڕین و جنێوی ئاست نزم”ی لێکراوە، بۆیە داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن سزای ئەو پەرلەمانتارە بدات و داوای لێبوردنیش لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکات.
هه‌ره‌شه‌ی زمان بڕین و جنێوی ئاست نزمی بە پەرلەمانتارەکەی ئێمە داوە
فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پاش ته‌واوبونی موداخه‌له‌ی په‌رله‌مانتارێکی فراكسیۆنی گۆڕان لەسەر پرسی گیراوانی بادینان ، جه‌لال په‌رێشان ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له كاردانه‌وه‌دا “كۆمه‌ڵێك قسه‌ی ئاست نزم و دور له ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆلی و نەشیاو بە كاری په‌رله‌مانی له ناو هۆڵی په‌رله‌مان وت له جۆری هه‌ره‌شه‌ی زمان بڕین و جنێوی ئاست نزم”.
دەبێت سزایەکی شیاو بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته نه‌شیاوه‌ی ئەو پەرلەمانتارە دەربچێت
ئەوەش هاتوە، بۆیە “پێویسته سه‌رۆكایەتی په‌رله‌مان و پەرلەمان بڕیاربدەن لەسەر سزایەکی شیاو بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته نه‌شیاوه‌ی ئەو پەرلەمانتارە و داوای لێبوردن لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکات، چونکە پەرلەمان دەزگای نوێنەرایەتی ھاوڵاتیانی کوردستانە و بەرھەمی ڕەنج و خوێنی شەھیدانە”.
داوادەکەین فراكسیۆنی پارتی به فه‌رمی خۆی بێبەری بکات
فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت، “فراكسیۆنه‌كه‌مان به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و قسانه‌ی ناوبراو ده‌كات و داوادەکەین فراكسیۆنی پارتی به فه‌رمی خۆی بێبەری بکات له‌و قسانه‌ی جه‌لال په‌رێشان، لەبەرامبەر ئەو قسە نەشیاوانە.. دور یا نزیك میلله‌ت باجه‌كه‌یان لێده‌ستێنێت”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وته‌كانی جه‌لال په‌رێشان له‌په‌رله‌مانی كوردستان شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا و داوای سزادانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌كه‌ن؟