نێودەوڵەتی

وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت (G7) ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ پاره‌ی غاز به‌ روبڵی ڕووسی بده‌ن

شكۆی كوردستان-

دەوڵەتانی G7 رێکەوتن لەسەر رەتکردنەوەی کڕینی غازی روسیای بە دراوی نیشتیمانی ئەو وڵاتە(روبڵ)، ئەمەش پاش بڕیارەکەی ئەو وڵاتە بە وەرگرتنی پارەی فرۆشی سوتەمەنیەکەی بە دراوە ناوخۆییەکەی.

بڕیاردراوە بڕیارەکەی روسیا بە فرۆشتنی غازەکەی بە رۆبڵی روسی

ئاژانسی هەواڵی کیودۆ، لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئابوریی و بازرگانی و پیشەسازی ژاپۆن بڵاوکردوەتەوە، لە کۆبونەوەی بەپەلەی وەزارەتەکانی وزەی دەوڵەتانی G7 بڕیاردراوە بڕیارەکەی روسیا بە فرۆشتنی غازەکەی بە رۆبڵی روسی.

هەوڵی دابەشکردنی رۆژئاوا دەدات

لای خۆشیەوە رۆبەرت هابیک، جێگری راوێژکاری وەزیری کاروباری ئابوری و پاراستنی ژینگەی ئەڵمانیا رایگەیاند، هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و رایگەیاند روسیا هەوڵی دابەشکردنی رۆژئاوا دەدات.

رونیشیکردەوە، وڵاتەکەم ئامادەیە بۆ تەواوی سیناریۆکان بۆ روبەڕوبونەوەی روسیا و راگرتنی هەناردەی غازی روسیا.

دەوڵەتانی G7 لە دەوڵەتانی( بریتانیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، فرەنسا، یابان، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، کەنەدا) پێکهاتوە

دەوڵەتانی G7 لە دەوڵەتانی( بریتانیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، فرەنسا، یابان، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، کەنەدا) پێکهاتوە، زۆرینەی ئەو دەوڵەتانەش کڕیاری سەرەکەی غازی سروشتی روسیان.

هەوڵێکی زۆر دەدرێت بە دۆزینەوەی جێگرەوەی غازی سروشتی روسیا لەلایەن دەوڵەتانی ئەوروپا 

لەئێستادا هەوڵێکی زۆر دەدرێت بە دۆزینەوەی جێگرەوەی غازی سروشتی روسیا لەلایەن دەوڵەتانی ئەوروپا وەک بەشێک لەسزاکانی بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر ئۆکرانیا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close