نێودەوڵەتیڕۆژنامە

لەڕوداوێكی تەقەكردندا 3 پۆلیسی فەڕەنسا دەكوژرێن

شكۆی كوردستان-

ئەمڕۆ چوارشەممە میدیاکانی فڕەنسا رایانگەیاند، لە ئەنجامی تەقەکردنێک لە گوندێکی بچوکی دابڕاو لە پارێزگای بۆی دی دۆم-ی ناوەندی فڕەنسا، سێ پۆلیس کوژران و چوار پۆلیسیش برینداربون.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەروداوێکی تەقەکردندا سێ پۆلیسی فڕەنسی کوژراون و چواری تریش لەلایەن پیاوێکی تەمەن 48 ساڵەوە بە فیشەک بریندارکران، ئەوەش لەکاتێکدا کە هەوڵیاندا ژنێک لە سەربانی خانویەک ڕزگار بکەن.

تەقەکەرەکە لە ڕوی دەرونییەوە نەخۆش بوە

ئاماژە بەوەشکراوە، تەقەکەرەکە لە ڕوی دەرونییەوە نەخۆش بوە و روداوەکە لە گوندێکی بچوکی دابڕاو لە پارێزگای فڕەنسا ڕویداوە.

لە ماوەی پێنج ساڵی رابردودا ژمارەیەک هێرشی چەکداری لە فڕەنسی رویانداوە، بەهۆیانەوە دەیان کەس کوژراون و برینداربون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close