شكۆی كوردستان-
هێزه‌كانی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی FBIی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبونی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا و له‌به‌رامبه‌ریشدا تره‌مپ رایگه‌یاند، “به‌هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵه‌كه‌م ده‌یانه‌وێت رێگریم لێ بكه‌ن له خۆكاندیدكردنه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا”.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی ئه‌مریكا، هێزه‌كانی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی (FBI) هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر هاوینه‌هه‌واری مار-ئایه-لاگۆ له پاڵم بیچ له فلۆریدا كه دۆناڵد تره‌مپ خاوه‌ندارێتی ده‌كا، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی گه‌ڕان و پشكنینی ماڵه‌كه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له دیارنه‌مانی كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆشكی سپی.
له ئێستادا ماڵه‌كه‌م له‌ژێر گه‌مارۆدایه
لای خۆیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا به كه‌ناڵی CNNی راگه‌یاندوه، “له ئێستادا ماڵه‌كه‌م له‌ژێر گه‌مارۆدایه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی نوسینگه‌ی فیدڕاڵیه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌م و كۆنتڕۆڵكراوه”.
ته‌نانه‌ت هه‌ڵیانكوتایه ناو ژوری نوستنه‌كه‌شم
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “دوای كاركردن و هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌م پێویست نه‌بوه و نه گونجاو نه‌بوه، ته‌نانه‌ت هه‌ڵیانكوتایه ناو ژوری نوستنه‌كه‌شم، ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش هه‌وڵێكه بۆ ڕێگریكردن له خۆكاندیدكردنم بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی 2024دا”.