نێودەوڵەتیUncategorized

پوتین: رووسیا له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئۆكرانیا هیچ شتێكی له‌ده‌ستنه‌داوه‌

شكۆی كوردستان-

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن دەڵێت ڕووسیا بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەیەوە لە ئۆکرانیا هیچ شتێکی لەدەست نەداوە.

ڤلادیمیر پوتن لە میانەی وتارەکەیدا لە کۆڕبەندی ئابووری لە شاری ڤلادیڤۆستۆکی ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا گوتی کارەکانی ڕووسیا ئامانج لێیان پتەوکردنی سەروەری خاکی ڕووسیایە و مەبەست لێی ” یارمەتیدانی ژیانی ئەو خەڵکەیە ” کە لە هەرێمی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەژین.

پوتن گوتیشی ” هیچ شتێکمان لەدەست نەداوە و هیچ شتێکیش لەدەست نادەین، لەڕووی ئەوەشەوە دەستکەوتمان چی بووە، دەتوانم بڵێم دەستکەوتی سەرەکیمان پتەوکردنی سەروەرییمان بووە.”

بەڵام پوتن دانی بەوەدانا کە بڕیارەکەی ڕووسیا بۆ ڕەوانەکردنی هێزی سەربازی ڕووسی بۆ ئۆکرانیا ” جەمسەرگیرییەکی دیاریکراوی لە جیهان و ناوخۆی وڵاتەکەشدا دروست کردووە.”

لە 24 ی مانگی دوودا ڕووسیا دەیان هەزاران سەربازی ڕەوانەی ناو ئۆکرانیا کرد و کارەکانیشی لە ئۆکرانیا بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت ناودەبات و دەڵێت ئامانج لێیان لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیا و لە ناوبردنی ‘ نەتەوە پەرستە مەترسیدارەکانی ” ئەو وڵاتەیە.

وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەوە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن بانگەشەکانی ڕووسیا تەنها پاساوێکن بۆ داگیرکردنی خاکی زیاتر لە ئۆکرانیادا.

دەستوەردانە سەربازییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بووە هۆی ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا کۆمەڵێک سزای توند بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنن، هەروەها نرخەکانی خۆراک و وزەش بەرزبوونەوە.

پوتن گوتی ” سەرجەم ئەو کارانەی دەیکەین ئامانج لێیان یارمەتیدانی ئەو خەڵکەیە کە لە دۆنباس دەژین. ئەمە ئەرکی ئێمەیە و تاوەکو کۆتایی بەردەوام دەبین لەسەری. ئەمە لە کۆتاییدا وڵاتەکەمان لە ناوخۆدا پتەو دەکات و هەروەها پێگەشمان لە سیاسەتی دەرەوەدا پتەو دەکات.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close