شكۆی كوردستان-
پاش ئه‌وه‌ی 8ی ئه‌م مانگه، ئلیزابێس-ی دوه‌م، شاژی كۆچكردوی بریتانیا كۆچی دواییكرد، له مه‌راسیمێكی 10 رۆژه‌دا ته‌رمی شاژن به‌ره‌و كۆتا مه‌نزڵگه‌ی له كۆشكی ویندسۆر ئاماده‌كرا، ئه‌مڕۆ زیاتر له دو هه‌زار بانگهێشتكراو به‌ره‌و كڵێسای وێستمێنستر به‌ڕێده‌كه‌ون له پێناو به‌شداریكردن له پرسه‌ی شاژنی كۆچكردوی برتیانیا.
به‌پێی تۆڕی هه‌وڵی DWی ئه‌ڵمانی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده و رابه‌رانی جیهان به‌ره‌و له‌نده‌نی پایته‌خت گه‌شت ده‌كه‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرسه‌ی ماته‌مینی ئلیزابێس-ی دوه‌م، شاژنی كۆچكردوی برتیانیا بكه‌ن، به‌ڵام به‌شێك له سه‌ركرده‌ی جیهان بانگهێشی پرسه‌كه نه‌كراون و هه‌نێكیشیان به‌هۆی په‌یوه‌ندییه نا جێگیره‌كانیان له‌گه‌ڵ له‌نده‌ندا، له لیستی ئاماده‌بوان دورخراونه‌ته‌وه.
سه‌ركرده‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شداری له پرسه‌كه‌ی شاژنه ئلیزابێس-ی دوه‌مدا ده‌كه‌ن
یه‌كه‌م: جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا
پێشتر كۆشكی سپی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان به‌شداری له پرسه‌ی ماته‌مینی شاژنه ئلیزابێس-ی دوه‌مدا ده‌كات و به فڕۆكه‌ی تایبتی خۆی ئێستا له له‌نده‌نی پایته‌خته.
دوه‌م: فرانك واڵتێر ستاینمایهر، سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا
زۆربه‌ی هاوڵاتیان و سه‌رۆكانی جیهانیش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان روبه‌ڕوی ناڕونی بوبونه‌وه ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی زانیان كه سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا به‌شداری پرسه‌ی شاژن ده‌كات، چونكه ئۆڵاف شۆڵز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا زۆربه‌ی كات له چالاكییه‌كاندا به به‌راورد به ستاینمایهر ده‌رده‌كه‌وێت.
سێیه‌م: مایكڵ ماتن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێرلاند
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێرلاند بڵاویكرده‌وه كه پێش ته‌واوی سه‌رۆك و رابه‌ڕانی جیهان له پرسه‌ی شاژن به‌شدار ده‌بێت و سه‌ردانه‌كه‌ی ساڵی 2011 شاژنیان له‌یاد نه‌چوه كه به زمانی ئێرلاندی دوا و باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بریتانیایهكان و ئێرلاندییهكان كرد.
چواره‌م: ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فڕه‌نسا
كۆشكی ئیلیزێی رایگه‌یاند، ئیمانوێڵ ماكرۆن به فه‌رمی به‌ره‌و له‌نده‌ن به‌ڕێكه‌وتوه له پێناو به‌شداری كردن له پرسه‌ی شاژندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی دانه‌پچڕاو له نێوان گه‌لی هه‌ردو وڵات‌دا بونی هه‌یه و یادگارییه‌كی زۆر له نێوان فڕه‌نسییه‌كان و شاژنی كۆچكردودا بونی هه‌یه.
پێنجه‌م: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
شه‌شه‌م: ئایزك هۆرزۆك، سه‌رۆكی ئیسڕائیل
حه‌وته‌م: نارۆوهیتۆ، ئیمپڕاتۆری ژاپۆن
هه‌شته‌م: هه‌ریه‌كه له جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا و جاسیندا ئاردێرن، سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ده‌سته‌ی وڵاتانی هاوسود (Commonwealth) به‌شێكی دیكه له نێونه‌رانی ئه‌ندام له ده‌سته‌كه ئاماده‌ی پرسه‌كه ده‌بن.
نۆیەم: ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لێن، سه‌رۆكی كۆمیسۆنی ئه‌وروپا
ئه‌و وڵاتانه‌ی ناویان له لیستی ئاماده‌بوان ره‌شكرایه‌وه
یه‌كه‌م: ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا.
دوه‌م: ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ، سه‌رۆكی بیلاڕوسیا.
سێیه‌م: ئه‌فغانستان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دانی پێدانه‌نراوه.
چواره‌م: ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، بانگهێشتی پرسه‌كه نه‌كراوه
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ناتوانن به‌شداری پرسهكهبن
یه‌كه‌م: ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگ له وڵاته‌كه‌ی، كه له ئێستادا توانای جێهێشتی وڵاته‌كه‌ی نییه.
نه‌یجێریا: نوێنه‌ری وڵات به‌شدار ده‌بێت نه‌وه‌ك سه‌رۆكی وڵات، به‌هۆی سه‌رقاڵییه‌كان بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌ت، چونكه زبانگهشهی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی پێكردوه.
زێمبابۆی: سه‌رۆكی وڵات به‌شدار نابێت و وه‌زیری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی زێمبابۆی به‌شداری پرسه‌كه ده‌كات.
