نێودەوڵەتی

ته‌قه‌ له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی پاكسان كرا

شكۆی كوردستان-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە و لەکاتی کۆبونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لەلایەنگرانیدا، دەستڕێژی گولـلە لە عمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشوی پاکستان کرا و بەهۆیەوە قاچێکی برینداربو، دواتریش گومانلێکراوی تەقەکردن لە عمران خان کوژرا.

لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەی لێکرا و بەهۆیەوە قاچی برینداربو

میدیای پاکستان بڵاویکردەوە، عمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشوی وڵاتەکەیان لەکاتی بەشداریکردن لە کۆبونەوەیەکی جەماوەری لایەنگرانیدا کە بەرەو ئیسلام ئابادی پایتەختی وڵاتەکەیان دەهاتن، لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەی لێکرا و بەهۆیەوە قاچی برینداربو.

کۆبونەوەی لایەنگرانی عمران خان بەمەبەستی رەخنەگرتن بوە لە سیاسەتی ئێستای حکومەت

ئاماژەی بەوەش دەکەن، کۆبونەوەی لایەنگرانی عمران خان بەمەبەستی رەخنەگرتن بوە لە سیاسەتی ئێستای حکومەت کە بەهۆیەوە بێسەروبەری لە راییکردنی کاروبارەکان دروستبوە.

داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەین

عمران خانی تەمەن 70 ساڵ، ماوەی چەند مانگێکە داوا لە لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکەی دەکات پشتیوانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بکەن، بۆ ئەومەبەستەش لەرێگەی سازکردنی کۆبونەوەی جەماوەریی و سیاسییەوە دەیەوێت پشتیوانی بۆ داواکارییەکەی بەدەستبهێنێت.

گومانلێکراوی تەقەکردن لە عمران خان کوژرا

میدیای پاکستان دەڵێت، گومانلێکراوی تەقەکردن لە عمران خان کوژراوە و چەند کەسێکی دیکەش بەتۆمەتی بەشداریکردن لە هەوڵی کوشتنی سەرۆک وەزیرانی پێشو، دەستگیرکراون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close