شكۆی كوردستان-
به‌رپرسانی به‌رگری شارستانی شاری حه‌له‌ب له سوریا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هۆی درز و نا په‌سه‌ندی بۆ ژیان، باڵه‌خانه‌یه‌كی پێنج نهۆمی كه ئاواره‌كانی عه‌فرینی تێدا ژیاوه داڕماوه و به‌هۆیه‌وه 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، تیمه‌كانیش به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنبوانی روداوه‌كه‌دا.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، به‌رپرسانی به‌رگری شارستانی شاری حه‌له‌ب له سوریا له راگه‌یه‌یندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه، باڵه‌خانه‌یه‌ك له حه‌له‌ب داڕماوه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ش تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن.
له نێو ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا ئاواره‌كانی ناوچه‌كانی عه‌فرینی تێدا ژیاون
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، “هۆكاری داڕمانی باڵه‌خانه‌كه بۆ كۆنی و پابه‌ند نه‌بونه ئه‌ندازیارییه‌كان و دروست بونی درز له نێو باڵه‌خانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شیاوی ژیان نه‌بوه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئاواره‌كانی ناوچه‌كانی عه‌فرینی تێدا ژیاون”.
باڵه‌خانه‌كه پێنج نهۆمی بوه و10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان منداڵە
به‌رگری شارستانی شاری حه‌له‌ب ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “به‌هۆی روداوه‌كه‌وه 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان منداڵه و باڵه‌خانه‌كه پێنج نهۆمی بوه و له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود داڕماوه، هه‌وه‌ها تیمه‌كانی به‌رگری شارستنی به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌كه‌دا ماون”.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جار نییه كه باڵه‌خانه‌كانی حه‌له‌ب روبه‌ڕوی داڕمان ده‌بنه‌وه و مانگی رابردوش له روداوێكی هاوشێوه‌دا 10 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا كه سێیان منداڵبون و ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ كێشه له بناغه‌ی دورستكردنی باڵه‌خانه‌كانی نیشته‌جێبون ده‌گه‌ڕێته‌وه.