نێودەوڵەتی

ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كانی توركیا 40 هه‌زاری تێپه‌ڕاند

شكۆی كوردستان-

سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD) رایگەیاند، 40 هەزار و 642 کەس لە بومەلەرزەکەی 6ی ئەم مانگەدا لە تورکیا و باکوری کوردستان گیانیان لەدەستداوە، کە سەنتەرەکەی کەهرامان مەرەش بو.

سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD) ئەمڕۆ شەممە نوێترین ئاماری بومەلەرزەکەی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکەش، هەریەکە لە پارێزگەکانی کەهرامان مەرەش، غازی عەنتاب، شانلیورفا، دیاربەکر، ئەدەنە، ئادیەمان، عوسمانییە، هەتای، کیلیس، مەلاتیا و ئێلازیغی گرتەوە و بەهۆیەوە 40 هەزار و 642 کەس گیانیان لەدەستداوە.

108 هەزار و 68 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە برینداربون

ئاماژەی بەوەشکردوە، 108 هەزار و 68 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە برینداربون، 216 هەزار و 347 کەسیش ڕزگاریان بوە و ناوچە زیانلێکەوتوەکانی بومەلەرزەکە چۆڵکراون.

چوار هەزار و 323 بومەلەرزەی دیکە تۆمارکراون

باسی لەوەشکردوە، لە 6ی ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ، چوار هەزار و 323 بومەلەرزەی دیکە بەگوڕی جیاواز لە کەهرەمان مەڕەش تۆمارکراون.

 253 هەزار و 16 کەس بەردەوامن لەگەڕان

ئەوەشخراوەتەڕو، 253 هەزار و 16 کەس لە گەڕان و فریاگوزاری لە ئافاد، PAK JAK، JÖAK، DİSAK، پاسەوانی کەناراوەکان، داک، گیوڤەن، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، فریاگوزاری، MEB، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و تیمە نێودەوڵەتییەکان هێشتا لە ناوچەکەدا کاردەکەن.

سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا باسی لەوەشکردوە، ژمارەی کارمەندانی گەڕان و فریاگوزاری کە لە وڵاتانی دیکەوە چونەتە ئەو شوێنانەی بومەلەرزەکە گرتویەتیەوە11 هەزار و 488 کەسن.

سەبارەت بەهاوکاریەکانیش، ئاماژەی بەوەکردوە، “172 هەزار خێمە بۆ زیانلێکەوتوان لەناوچەکانی بومەلەرزە بۆ ئەو کەسانە دابینکراوە کە باڵەخانە و خانوەکانیان داڕوخاون و زیانیان پێگەیشتوە”.

HATAY, TURKEY – FEBRUARY 15:A man watches a search and rescue operation from amid a pile of rubble on February 15, 2023 in Hatay, Turkey. A 7.8-magnitude earthquake hit near Gaziantep, Turkey, in the early hours of February 6, followed by another 7.5-magnitude tremor just after midday. The quakes caused widespread destruction in southern Turkey and northern Syria and has killed more than 30,000 people. (Photo by Chris McGrath/Getty Images)
بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close