نێودەوڵەتی

دۆخی سودان تادێت مەترسیدارتر دەبێت و وڵاتانیش نوێنەرایەتی خۆیان دەکشێننەوە

شکۆی کوردستان-

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سودان و پەرەسەندنی ئاگری شەڕی ناوحۆ، هەریەك لەوڵاتانی: ئەمریكا، توركیا، یەكێتیی ئەورووپا، وڵاتانی عەرەبی، ئێران و زۆربەی وڵاتانی دنیا، كارمەندانی باڵیۆزخانەكانیان كەم دەكەنەوە و هەموو هاووڵاتییەكانیان بەپەلە لەسودان دەگوازنەوە. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كە ئەو وڵاتە بەتەواوی لە كۆنترۆڵ دەرچووەو، شەڕەكەی پێی ناوەتە نێو شەڕی ئەهلی وێرانكەرەوە.

شایانی باسە، هەر بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەوە زیادانی گەورە لە پایتەخت شکێنراوە و هەموو زیندانییان هەڵهاتوون کە عومەر بەشیری سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە یەکێک بووە لەهەڵهاتووەکان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close