نێودەوڵەتی

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەنگاوێکی دەگمەنی لەمێژووی خۆیدا نا

شکۆی کوردستان-

شەوی ڕابردوو، بۆ یەكەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا سەرۆکەکەی لەسەرکار لادا.

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، بە 216 دەنگی بەڵێ بۆ لادانی لە پۆستەکەی، لە بەرانبەر 210 دەنگی نەخێردا بۆ مانەوەی ” کیڤن مارتی” سەرۆکی ئەنجومەنەکە لە پۆستەکەی لادرا.

كیڤن مارتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەر بە حیزبی كۆمارییەكان بوو، بەڵام لەلایەن كۆمارییەكان خۆیانەوە بڕیار لەسەر لادانی لە پۆستەکەی دراو لە پرۆسەی لادانەکەشیدا دیموكراتەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانییان لە کۆمارییەکان کرد.

لادانی كیڤن مارتی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، بووە ڕووداوێکی دەگمەن لە مێژووی ئەو وڵاتەداو لە مێژووی 234 ساڵەی، ئەنجومەنی نوێنەراندا یەکەمینجارە ڕووداوی بەو شێوەیە ڕووبدات.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close