Uncategorized

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق: هەماهەنگیمان لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامە

شكۆی كوردستان-

وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگىەکانیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ بۆ راوه‌دونانى پاشماوه‌كانى داعش و له‌ناوبردنیان به‌ته‌واوه‌تى به‌رده‌وامه‌.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجى، وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بە ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند، “هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ چی له‌رێگاى په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه‌ یاخود له‌ رێگاى چاوپێكه‌وتنه‌كانه‌وه‌ بێت، به‌مه‌به‌ستى راوه‌دۆنانى تیرۆرستانى داعش”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاڵوگۆڕى زانیارى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ بۆ رێگەگرتنه‌ له‌ كاریگه‌رى داعش له‌سه‌ر ئه‌منى هاوڵاتیان و سه‌لامه‌تیانه‌.

وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان باسی لەوەشکرد، فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌ پلان و هاوكاریه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان، هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شیش به‌رده‌وامه‌ بۆ بنبڕكردنى تیرۆر و رێگاگرتن له‌ كاره‌تیرۆرستیه‌كانى كه‌ زیان به‌ ئابورى و سه‌لامه‌تى وڵات و هاوڵاتیان ده‌گه‌ێنێت.

دوێنێ یەکشەممە قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاته‌كانی ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاوتوێ كران، هەروەها باس لە هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ روبەڕوبونەوەی چەکدارانی داعش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان کرد.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close