ژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م بڕیار و رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌هه‌مانشێوه‌ی هه‌فته‌ی رابردو به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتی فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، ژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكه كۆبوه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیاریان ده‌كرد.
له‌كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌وه‌وه، تاوه‌كو ڕۆژی سێشه‌مه ڕێكاره‌كانی هه‌فته‌ی رابردو وه‌ك خۆیان جێبه‌جێده‌كرێن
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له‌كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌وه‌وه، تاوه‌كو ڕۆژی سێشه‌مه ڕێكاره‌كان و بڕیاره‌كانی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردو به‌رده‌وام ده‌بێت.
رۆژی سێشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌ئاماده‌بونی وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی هه‌رێم و سه‌رجه‌م پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه ئیداریه‌كان كۆده‌بێته‌وه
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، رۆژی سێشه‌ممه 21ی ته‌موزی 2020، لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه ئیدارییه سه‌ربه‌خۆكان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆده‌بێته‌وه و تێیدا ڕێكاری تایبه‌ت و بڕیاری سه‌رتاسه‌ری بۆ ته‌واوی پارێزگاكان و یه‌كه سه‌ربه‌خۆكان ده‌درێت.
رۆژی 11ی ئه‌م مانگه، ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك بریاری نوێی له‌باره‌ی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م بازاڕ و دوكانه‌كان له‌كاتژمێر 12:00ی شه‌و تا 5:00ی به‌یانی داده‌خرێن، ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانیش بۆ 30% كه‌مده‌كرێته‌وه و هه‌فتانه‌ش چوار رۆژ ده‌وام ده‌بێت.