Uncategorized

كۆبونەوەی لوتكەی ئەوروپا بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا درێژدەكرێتەوە

شكۆی كوردستان-

بەمەبەستی گەیشتن بەرێككەوتن لەبارەی ئامادەكردنی پاكێجی دارایی بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا، بریاردرا بە درێژكردنەوەی كۆبونەوەی لوتكەی ئەوروپا بۆ رۆژی یەكشەممە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەكۆبونەوەكانی لوتكەی ئەوروپا رایگەیاند، سەرەڕای شكستهێنانی كۆبونەوەكانی دوێنێ و ئەمڕۆی لوتكەی ئەوروپا، بەڵام بڕیاردراوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەبارەی پاكێجی دارایی بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا سبەی یەكشەممەش كۆ ببنەوە.

لەوبارەیەوە وتەبێژی ئەنجومەنی ئەوروپا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 12-ی نیوەڕۆ كۆبونەوەی لوتكەی ئەوروپا لە برۆكسل بەڕێوەدەچێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close