ڕۆژنامەکوردستانیUncategorized

یەكەم دانیشتنی دادگایكردنی دەستگیركراوانی بادینان دەستیپێكرد

شكۆی كوردستان-

ئەمڕۆ دوشەممە 15/02/2021 یەكەم دانیشتنی دادگایكردنی دەستگیركراوانی بادینان و هەولێر لەرێوشوێنێكی ئەمنی توندوتۆڵدا لەدادگای تاوانەكانی هەولێر بەڕێوەچو.

لەوبارەوەی نیاز عەبدوڵا لەهەولێرەوە لەبەردەم دادگاكەدا رایگەیاند، دانیشتنەكە لەڕێوشوێنی ئەمنی توندا بەڕێوەدەچێت، ئەوەش نایاساییە چونكە رێگە بەكەس نەدراوە بەشداربێت.

راشیگەیاند، لەناو دادگایكردنەكەش كارمەندانی ئاسایش چونەتە ژورەوە و بەپێی زانیارییەكانی ئەوان، دەگوترێت دەستبەسەركراوان، سزادراون و كراونەتە ژوری تاكەكەسی، بۆیە پێویستە دادگایكردنەكە رابگیرێت و بگەڕێنرێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی.

سەرچاوەیەكیش لەتیمی پارێزەران رایگەیاند، دادگایكردنەكە لەڕێوشوێنێكی ئەمنی توند دایە بەجۆرێك زەمینەی دادگایكردنێكی ئاسایی نیە و ئەنجامەكان دەگۆڕێت.

ماوەی زیاتر لە 180 رۆژە 73 رۆژنامەنوس، چالاكوان و مامۆستا لە ناوچەكانی بادینان و هەولێر دوای ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەستگیركران، پێشتریش سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێش دادگایكردنیان رایگەیاند، ئەو دەستگیركراوانە تێكدەر و ئاژاوەگێڕبون و هەوڵی تەقاندنەوەی شوێنە گشتییەكانیان داوە.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close