نێودەوڵەتی

نرخی زێڕ بەرزترین ئاست لەمێژووی خۆیدا تۆماردەكات

شكۆی كوردستان

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەبازاڕەکانی جیهاندا، نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد.

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد و بۆ یەکەمین جار نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 2 هەزار دۆلار

بەگوێرەی هەواڵێکی بانکۆک پۆست، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی بەزبونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا و نادڵنیایی لەبازاڕەکانی نەوتدا نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد و بۆ یەکەمین جار نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 2 هەزار دۆلار.

بەهۆی نادڵنیایی لەبازاڕەکانی نەوتدا کە لەژێر کاریگەری راستەوخۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنادایە، نرخی زێڕ لەسەدا 30 زیادیکردوە

لەماوەی ئەمساڵدا، بەهۆی نادڵنیایی لەبازاڕەکانی نەوتدا کە لەژێر کاریگەری راستەوخۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنادایە، نرخی زێڕ لەسەدا 30 زیادیکردوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهەمان شێوە نرخی زیویش وەک کەرەستەیەکی داواکراو بەهۆی فشارە ئابورییەکانی کۆرۆناوە بەرزبوەتەوە، هەر ئۆنسەیەک 1.34 دۆلار بەرزبەوەتەوە و نرخەکەی گەیشتۆتە 21.46 دۆلار کە بەرزترین ئاستە لەماوەی شەش ساڵی رابردودا.

لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەری سامانی نێودەوڵەتی (RBC) بە فۆکس بزنسی راگەیان، ئەوەی ئەمڕۆ رویدا پەیوەندی بەو رێککەوتنەی سەرکردەکانی ئەوروپاوە هەبو، دوای ئەوەی رازیبون بە تەرخانکردنی 1.8 ملیار یۆرۆ بۆ رزگارکردنی ئابوری بلۆکی ئەوروپا لە زیانەکانی کۆرۆنا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close