نێودەوڵەتی

پوتین به‌مه‌رج تاوانبارانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی راده‌ستی ئه‌مریكا ده‌كات

شكۆی كوردستان-

ڤیلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا رەزامەندی نیشاندا تاوانبارانی هێرشی ئەلیکترۆنی رادەستی ئەمریکا بکات بەو مەرجەی ئەمریکاش هەمان شت بکات.

سەرۆکی روسیا رەزامەندی نیشاندا لەسەر رادەستکردنی تاوانبارانی هێرشی ئەلیکترۆنی رادەستی ئەمریکا بکات بەو مەرجەی ئەمریکاش هەمان شت بکات

بەگوێرەی هەواڵێکی یو ئێس نیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ڤیلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا رەزامەندی نیشاندا لەسەر رادەستکردنی تاوانبارانی هێرشی ئەلیکترۆنی رادەستی ئەمریکا بکات بەو مەرجەی ئەمریکاش هەمان شت بکات.

بڕیارە چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بەبواری ئاسایشی و پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ بکەن

ئەم هەنگاوەی روسیا لەکاتێکدایە چەند رۆژێکی کەمی ماوە بۆ کۆبونەوەی دو قۆڵی نێوان بایدن و پوتین لەجنێڤ کە تێیدا بڕیارە چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بەبواری ئاسایشی و پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ بکەن.

سەرۆکی روسیا راشیگەیاند، پێشبینیدەکات کۆبونەوەی لوتکەی نێوان خۆی و بایدن یارمەتی جێگیرکردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکان دەدات، پەیوەندی تایبەتی نێوان خۆی و بایدنیش نوێدەکاتەوە.

ئاشکراشیکرد، ئەو بابەتانەی کە بەنیازن باسی بکەن بریتییە لە پرسی ستراتیژیی سەقامگیریی جیهان، قەیرانی لیبیا و سوریا و ژینگە.

لەبارەی رەزامەندی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی پەیماننامەی پەیوەندیدار بەکۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی نێوانیان، سەرۆکی روسیا ستایشی رۆڵی بایدنی کرد و رایگەیاند، بەشێوەیەکی پرۆفێشناڵانە رەفتاردەکات.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close