هەمەڕەنگکوردستانی

سلێمانی چووە ڕیزی شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی جیهان

شکۆی کوردستان-

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کە ئێستا لەو وڵاتەیە ڕایگەیاند: سلێمانی؛ لە کۆنفرانسی ساڵانەی شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی یونسکۆ لە جیهاندا، لە شاری کوبێکی کەنەدا، وەک یەکێک لە شارە سەرکەوتوو دەرکەوتووەکانی ئەم بوارە لە جیهاندا؛ ناسێنرا..
ئەو لەبارەی نازناوەکەوە وتیشی: لەگەڵ هەر یەک لە شارەکانی سیاتڵ لە ئەمریکاو ئیدنبرە لە سکۆتلاندەدا؛ لە بواری باش بەڕێوەبردن و چالاکییەکاندا؛ بوونە نمونەی شایستەی شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی جیهان..

ڕۆژانی ٩ هەتا ١٣ی ئەم مانگە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ شەماڵ ئەبوبەکر ڕێکخەری خۆبەخشی ژوری سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ، لەسەر بانگهێشت و میوانداریی فەرمیی تۆڕی شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی یونسکۆ لە جیهانداو و ڕێکخەری شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ لە شاری کوبێکی وڵاتی کەنەدادا، بەشدارییانکرد لە کۆنفرانسی ساڵانەی شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی یونسکۆ لە جیهاندا، لە شاری کوبێکی کەنەدادا.

کۆنفرانسەکە؛ شاری سلێمانی وەک یەکێک لە شارە سەرکەوتوو دەرکەوتووەکانی ئەم بوارە لە جیهاندا؛ ناساند، سلێمانی لەگەڵ هەر یەک لە شارەکانی سیاتڵ لە ئەمریکاو ئیدنبرە لە سکۆتلاندەدا؛ لە بواری باش بەڕێوەبردن و چالاکییەکاندا؛ بوونە نمونەی شایستەی شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی جیهان و لە ڕۆژی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا ئەزمونی خۆیان پێشکەش بە شارە بەشداربووەکان کرد.

سەبارەت بە پێوەرەکانی بردنەوەی نازناوەکە، هەڤاڵ ئەوبەکر دەڵێت: ڕێکخراوی یونسکۆ؛ بەپێی چەند مەرج و پێوەرو داواکاریی و بنەمایەکی نێودەوڵەتیی؛ تەنها نازناوەکە بە شارێک دەبەخشێت بەبێ هیچ پشتیوانیی و کۆمەکێکی دارایی و ماڵیی، هەموو خەرجیی و ئەرکە دارایی و ماڵییەکان دەکەوێتە سەر خودی شارەکە خۆی و، سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ئەم نازناوەی وەرگرتووەو پارێزگاری سلێمانی هەموو ئەرکە کارگێڕیی و دارایی و ماڵییەکانی لەلایەن ستافێکی کارای خۆبەخشەوە؛ بەڕێوەدەبات.
لە ئێستادا ئەم نازناوە بۆ سلێمانی جێگیرکراوەو سلێمانی وەک شارێکی کاراو داوەرو هەڵسەنگێنەر بۆ شارە نوێکان و کاروباری تۆڕەکە لە سەر ئاستی جیهان؛ دیاریکراوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close