هەمەڕەنگکوردستانی

ڕێککەوتنێکی عێراق و ئەمریکا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێنێت

شکۆی کوردستان-

سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، “لەبەر ڕۆشنایی كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی بانكی ناوەندی لەگەڵ لایەنی ئەمریكی، ژمارەی ئەو بانكانەی كە دەتواندرێت ڕاستەوخۆ دۆلاری ئەمریكیان پێ بدرێ بۆ 10 بانك زیاد دەكرێن”.
ئاماژەی بەوەشداوە، كە پێنج لەو بانكانە لە ڕێگەی (سیتی بانك) و پێنج بانكی دیكەش لە ڕێگەی بانكی (جەی پی مۆرگان)ەوە دۆلاریان ڕاستەوخۆ پێ دەدرێت.

لەو چوارچێوەیەدا، خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ” ئەو ڕێككەوتنەی بانكی ناوەندی لەگەڵ ئەمریكا كردوویەتی جێبەجێ بكرێ كاریگەری لەسەر نرخی دۆلار و جێگیركردنی بازاڕ دەبێت.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close