شكۆی كوردستان-هەولێر
سه‌رۆكى لێژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: به‌پێى بڕیاری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ى كه به‌غدا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت، ده‌بێت بۆ مووچه‌ى مانگى شوبات خه‌رج بكرێت.
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڕیاریدا بڕى 400 ملیار دینار بخاته سه‌ر ئه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان.
له‌باره‌ى خه‌رجكردنى 400 ملیاره‌كه، زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لێژنه‌ى دارایى و ئابوورى په‌رله‌مانى كوردستان به (شكۆى كوردستان)ى راگه‌یاند: به‌پێى بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا بێت، ده‌بێت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت بۆیه ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت بۆ مووچه‌ى مانگى شوبات خه‌رج بكرێت، چونكه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران زۆر دواكه‌وتووه. بڕیاره له‌سه‌ره‌تاى ئه‌و هه‌فته‌یه، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى خشته‌یه‌كى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان رابگه‌یه‌نێت و سه‌ره‌تا مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام گۆڕانكارى له خشته‌ى وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانى دیكه ده‌كرێت.