هەمەڕەنگ

چاویلكەی منداڵێكی یەمەنی لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە 2.5 ملیۆن ریاڵ دەفرۆشرێت

لە زیادكردنێكی ئاشكرادا، چاویلكەی منداڵێكی ئاوارەی بەرەگەز یەمەنی كە لە تەلی كانزایی باریك دروستكرابو، بە بەهای 2.5 ریاڵی یەمەنی فرۆشرا.

عەبدوڵا جرادی، فۆتۆگرافەرێكی بەرەگەز یەمەنی لە بڵاوكراوەیەكیدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند، چاویلكە لە تەل دروستكراوەكەی منداڵێكی ئاوارەی بەرەگەز یەمەنی، لە زیادكردنێكی ئاشكرادا كە ماوەی 24 كاتژمێری خایاند، بە 2.5 ملیۆن ریاڵی یەمەنی كە هاوتایە بە هەزار دۆلاری ئەمریكی، فرۆشرا.

لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی پرۆژەی لەناوبردنی مینەكان لە یەمەن، ئوسامە قوسەیبی-ەوە بە بەهای دو ملیۆن و 500 ریاڵی یەمەنی كڕدراوە.

جرادی نوسیویەتی “ئەو چاویلكەیەی محەمەد، كە منداڵێكی ئاوارەیە لە پارێزگای مەئرەبی باشوری یەمەن، لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی پرۆژەی لەناوبردنی مینەكان لە یەمەن، ئوسامە قوسەیبی-ەوە بە بەهای دو ملیۆن و 500 ریاڵی یەمەنی كڕدراوە”.

لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كڕیاری چاویلكەكە رایگەیاند، بە ئامانجی كارێكی مرۆیی و لەپێناو خزمەتكردنی مرۆڤایەتی ئەو كارەی ئەنجامداوە، لەكاتێكدا یەمەنییەكان لەو دۆخە ناهەموارەدان، كارەكە دەبێتە سەرچاوەیەكی خێرخوازی وبەخشین بۆ كەسێكی دیكە.

پێشتر عەبدوڵا جرادی لە هەژماری فەیسبوكی خۆی زیادكردنێكی ئاشكرای راگەیاند، بۆ هەركەسێك بیەوێت بەو چاویلكەیەی محەمەدەوە بەرامبەر بە 1000 ریاڵی یەمەنی كە هاوتایە بە چوار دۆلاری ئەمریكی وێنەبگرێت و پارەكە بدرێتە محەمەد و دو هاوڕێی دیكەی بەمەبەستی كڕینی كەلوپەلی جەژن.

ئەو فۆتۆگرافەرە راشیگەیاندوە، بە شێوەیەكی گشتی وێنەی ئەو چاویلكەیەی خستوەتە زیادكردنێكی ئاشكرا و بە داهاتەكەی كەلوپەلی جەژن بۆ محەمەد و دو هاوڕێكەی دەكڕن.

محەمەد بەنرخترین شتی خۆی كە لەناو منداڵەكاندا شانازی پێوەكردوە پێشكەشیكردون
لەكاتێكدا سەردانی كامپی ئاوارەكانیان كردوە، عەبدوڵا جرادی فۆتۆگرافەر محەمەد-ی لەگەڵ ژمارەیەك منداڵدا بەدیكردوە و بەپێی گێڕانەوەی خۆی، محەمەد بەنرخترین شتی خۆی كە لەناو منداڵەكاندا شانازی پێوەكردوە پێشكەشیكردون، كە چاویلكەیەكی كانزایی بوە و بە دەستەكانی خۆی دروستیكردوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close