نێودەوڵەتی

نرخی نەوتی خاو 39 دۆلاری تێپەڕاند

ئابوری نەوت-

لەگەڵ هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ و دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییەکان لەبەشیکی زۆر لەوڵاتانی جیهاندا، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە.

بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 1.03 دۆلار بەرزبوەتەوە کە لەسەدا 2.69-ی نرخی پێشویەتی و بەوەش نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بە 39.35 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس 1.00 دۆلار بەرزبوەوە کەڕێژەی لەسەدا 2.82-ی نرخەکەی پێشویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک بۆ 36.44 دۆلار بەرزبوەوە.
دوێنێ بەفەرمی، رسیا ئامادەیی خۆی بۆ كۆبونەوەی پێشوەخت لەگەڵ رێكخراوی ئۆپێك نیشاندا، ئەوەش بەیەكێك لەهۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت دادەنرێت.

هاوكات، لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، شارەزایانی ئابوری پێیانوایە هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابورییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close