نێودەوڵەتی

نرخی نەوتی خاو 42 دۆلاری تێپەڕاند

شكۆی كوردستان-
بەهۆی روسیا و رێکخراوی ئۆپێک بەسەرۆكایەتی سعودیە خواستی درێژكردنەوەی ماوەی کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتیان نیشانداوە، کەمێک بەرلەئێستا نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا 42 دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 2.10 دۆلار بەرزبوەتەوە کە لەسەدا 5.25-ی نرخی پێشویەتی و بەوەش نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بە 42.09 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس 1.81 دۆلار بەرزبوەوە کەڕێژەی لەسەدا 4.84-ی نرخەکەی پێشویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک بۆ 39.11 دۆلار بەرزبوەوە.

دوێنێ بەفەرمی، روسیا ئامادەیی خۆی بۆ كۆبونەوەی پێشوەخت لەگەڵ رێكخراوی ئۆپێك نیشاندا، ئەوەش بەیەكێك لەهۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت دادەنرێت.

هاوكات، لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، شارەزایانی ئابوری پێیانوایە هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابورییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close