د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، 50 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردودا چاكبونه‌ته‌وه
د. سه‌باح هه‌ورامی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “زۆر له فانه خۆشه‌ویسته‌كان ده‌پرسن بۆچی ژماره‌ی چاكبونه‌وه بڵاوناكه‌نه‌وه، بمانبه‌خشن به‌هۆی سه‌رقاڵیمان به ته‌ندروستی تووشبوانه‌وه كه به‌داخه‌وه بارودۆخی به‌شێكیان ناجێگیره نه‌مان توانییه‌وه”.
له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردودا نزیكه‌ی 50 توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردودا نزیكه‌ی 50 توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 71 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سلێمانی ده‌ستنیشانكراون.