هەمەڕەنگ

شازادەی بریتانیا كارێكی خۆبەخشی دەكات

شازادە ویلیەم شازادەی بریتانیا رایگەیاند خۆبەخشانە لەهێلی گەرمی پەیوەندییەکانی تایبەت بەکۆرۆنا کاردەکات.

شازادە ویلیەم خۆبەخشانە لەهێلی گەرمی پەیوەندییەکانی تایبەت بەکۆرۆنا کاردەکات

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی، شازادە ویلیەم شازادی کامبرج ئاشکرایکرد، ئێستا لەگەڵ ( Shout 85258) کاردەکات کە هێڵێکی گەرمی پەیوەندی و ناردنی نامەیە لەلایەن (دامەزراوەی رۆیاڵ)-ەوە پێشکەشدەکرێت بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی پێویستیان بەرێنمایی تەندروستی دەرونی هەیە.

یەکێکە لەو دو هەزار خۆبەخشەی کە بەشێوەیەکی فەرمی راهێنراون لەسەر چۆنیەتی یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بەهاوکارییە

هەفتەی رابردو، لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا، شازادە ویلیەم وتی، ئەو دەیەوێت نهێنییەک ئاشکرابکات، ئەوەیش ئەوەیە کە ئێستا خۆبەخشانە کاردەکات.

ئەو یەکێکە لەو دو هەزار خۆبەخشەی کە بەشێوەیەکی فەرمی راهێنراون لەسەر چۆنیەتی یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بەهاوکارییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دامەزراوەی رۆیاڵ، لەماوەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا زیاتر لە 300 هەزار پەیوەندی تێکست و نوسین لەنێوان خۆبەخشان و خەڵک ئەنجامدراوە کە  کێشەی دەرونییان هەبوە و پێویستیان بەهاوکاری بوە، لەسەدا 65-ی ئەو کەسانەی کە نامەیان ناردوە تەمەنیان لەخوار 25 ساڵییەوە بوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close