هەمەڕەنگ

بۆقی كوشندە لە ویلایەتێكی ئەمریكا بڵاودەبێتەوە

لەمیانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خۆپیشاندانە بەردەوامەكاندا، لە ویلایەتی فڵۆریدا سەر بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا جۆرێك لە بۆق بڵاوبوەتەوە، كە خاوەن قەبارەیەكی گەورەن و ژەهرێكی بكوژیان هەیە.

بونەتە هۆی گوزارانەوە و زۆربونی ئەو جۆرە بۆقە

ئەو جۆرە بۆقە لە بنەڕەتدا لە ئەمریكای باشور دەژین نزیك ویلایەتەكانی تەكساس و ئوسترالیا، بەڵام ئەو بارانە بەلێزمانەی لەماوەی رابردودا رویانكردە فڵۆریدا، بونەتە هۆی گوزارانەوە و زۆربونی ئەو جۆرە بۆقە.

هەتا بارانە بەلێزمەكان بەردەوامبێت، ئەو جۆرە بۆقە كوشندانە لە زۆربوندا دەبن

ویڵیام كیرن، مامۆستای یاریدەدەر لە زانكۆی فڵۆریدا لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، هەتا بارانە بەلێزمەكان بەردەوامبێت، ئەو جۆرە بۆقە كوشندانە لە زۆربوندا دەبن.

پێدەچێت بەمنزیكانە ژمارەیەكی زۆر لە شەقام و شوێنە گشتییەكان ببینین

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو بۆقانە دێنەدەرەوە بەمەبەستی زۆربون و دۆزینەوە و خواردنی خۆراك، بۆیە پێدەچێت بەمنزیكانە ژمارەیەكی زۆر لە شەقام و شوێنە گشتییەكان ببینین.

بۆ مرۆڤیش كوشندەیە

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو جۆرە لە ئاژەڵ مەترسیدار و كوشندەن و ژەهرەكەیان زیندەوەران دەكوژێت كاتێك گازیان لێبگرێت، یاخود تەنانەت زمانیان لێبدات، ژەهرەكەی بۆ مرۆڤیش كوشندەیە.

 ئەوەش لەكاتێكدایە لەسەر ئاستی جیهان لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا زۆرترین ژمارەی توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركراوە و لەئێستاشدا بەهۆی كوشتنی پیاوێكی رەشپێست لەلایەن پۆلیسەوە، خۆپیشاندانی بەرفراوان بەردەوامە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close