هەمەڕەنگ

تەندروستی جیهانی لەبارەی نێرگەلەوە داوایەك ئاراستەی وڵاتان دەكات

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی  نێرگەلە و رۆڵی لە تەشەنەی زیاتری کۆرۆناوە هۆشداری دەدات بە عێراق و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و  داوای قەدەغەکردنی دەکات.

هۆشداریدەدات لە بەکارهێنانی نێرگەلە لەو ولاتانەی رێکارەکانی کۆرۆنای تیادا کەمکراوەتەوە

تەندروستی جیهانی لەنوێتررین ئاگادارکردنەوەیدا سەبارەت بە هۆکارەکانی خێراکردنی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشداریدەدات لە بەکارهێنانی نێرگەلە لەو ولاتانەی رێکارەکانی کۆرۆنای تیادا کەمکراوەتەوە و کافێ و چاخانەکانیان کردوەتەوە.

 داوا لە وڵاتانی جیهان کراوە نێرگەلە قەدەغە بکەن و ئەو شوێنەنە دابخرێن کە نێرگەلەی تیادا دەفرۆشرێت

لە ئاگادارینامەکەی (WHO)  داوا لە وڵاتانی جیهان کراوە نێرگەلە قەدەغە بکەن و ئەو شوێنانە دابخرێن کە نێرگەلەی تیادا دەفرۆشرێت.

رێکخراوەی تەندروستی جیهانی داوای لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست کردوە کە نێرگەلەکێشان تیایاندا بڵاوە بەشێوەیەکی کاتی کردنەوەی ئەو چاخانە و شوێنە گشتیانە قەدەغە بکەن کە نێرگەلەیان تیادا دەفرۆشرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close