Uncategorized

ئاگادارییەک له ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

شكۆی كوردستان-

ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر ئاگادارینامەیەكی ئاراستەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كردوە كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

یەکەم/ ئاگاداری هاولاتییان وهاونشتمانییان دەکەینەوە کەوا قەدەغەی هاتووچۆکردن لەشارەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی تری عێراق بەردەوامە، بۆیە بەبێ ڕەزامەندی پێش وەختەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هاتووچۆکردن لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە ڕێگەپێدانی سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ هاتووچۆکردن، ڕێگە بەهیچ کەس نادرێت بێتە ناو شاری هەولێر.

دووەم/ هاوڵاتییانی شاری هەولێری خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، ڕەوشی تەندروستی بەرەو هەڵکشانی زیاتری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەچێت و ڕەوشێکە زۆر مەترسیدارە، بۆیە تکا دەکەین خۆتان ببپارێزن و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەبەکارهێنانی (دەمامک و دەست کێش) و دوور کەوتنەوە لەکەسی بەرامبەر، پاک و خاوێنی ببپارێزن و لە شوێنە قەرەباڵغەکان دووربکەونەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close